- #شەڕڤان#انی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) توانییان 14 گوند و شارۆچکەی ئاشووری لە #داعش# پاک بکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەمەش زیانەکانی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانان زیاتری کرد بەتایبەت کە لە پارێزگای ڕەقە یەپەگە لە پێشڕەوی بەردەوامدایە.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، بە دەنگی 169 ئەندامی ئەنجومەنەکە، ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر دەربڕی کە پێشتر بۆ دوورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا، لە پۆستەکەی پێشکەشی کردبوو.
- بەتۆمەتی هاوکاریکردنی هێزی #پێشمەرگە# و نەچوونیان بۆ بەرەی بەرەی دژی کورد، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش 3 هاونیشتمانی کورد لە شاری #موسڵ# بە بلۆک دەکوژن. ئەو سێ هاونیشتمانییە دانیشتووی گەڕەکی باب ئەلبەیز بوون لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ بە ناوەکانی (ئەحمەد سەمەد سلێمان، بەشیر سەمەد سلێمان و ناسر عەبدوڵڵا) پیشەیان کاسب بووە و دوانیان بران.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,474 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!