=KTML_Bold=ڕوونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی سەبارەت بە فەرمانبەرە گرێبەستەکان=KTML_End=
بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنین کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە ڕێکار و یاسا و ڕێنماییەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی لەڕووی یاسا و ڕێکارەکانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت کاری پێویستیان لەسەر کراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.
ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14000 چواردە هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە، کە ڕای ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە.[1]
#وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار#
#01-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 193 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!