بە بۆنەی (جەژنی جەمایێ)
بە بۆنەی هاتنەوەی (جەژنی جەمایێ)ی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و بابەشێخ و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین بە خۆشی و ئارامی و ئاسوودەیی ڕۆژانی جەژن بەسەربەرن.
لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە، هەروەها بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان.
ئێمە وەک #پارتی دیموکراتی کوردستان# وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەند و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی ئەو ناوچە و شارانەی شوێنی نیشتەجێی بوونی خوشک و برایانی کوردی ئێزدین.
جارێکی دیکە جەژنی جەمایێ پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری وشادی بۆ خوشک و برایانی ئێزدیمان دەخوازین. [1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#06-10-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 335 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!