$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی #بانە#یی بە ناوی شاهۆ سپایی، تەمەن 20 ساڵ، کوڕی تەوفیق، خەڵکی شاری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا و لاوێکی دیکە بە سەختی لەو ڕووداوەدا بریندار بوو. ئەم دوو لاوە کوردە، لە بەرزاییەکانی شاخی سوورکێو لە نزیک گوندی نێروان، سەر بە بەخشی ئارمردەی شاری بانەدا، تووشی ئەو ڕووداوە بوون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284061/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شاهۆ سپایی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شاهۆ سپایی=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگاوە بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ #شاسوار عەبدولواحید# دەرچوو، هاوکات فەرمانەکە ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە.[4]
- تیرۆرستانی #داعش# پووش و پەڵاشی بناری چیای قەرەچوغ-یان بەنزیکەی 3 بۆ 4کم ئاگریان لێبەردا و سوتاندیان.[1]
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای #کەرکووک# ڕایگەیاند، ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بە 25 ئۆتۆمبێل بە پاڵپشتی هێزێکی سوپای عێراق هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خانووە بەتاڵەکانی گوندەکە داگیر دەکەن.[2]
- هونەرمەندی شێوەکار #دڵپاک سەعید# لە #هەولێر# کۆچی دوایی کرد.[3]
- بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆنەوە لە شارەدێی #بازیان# شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,350 times
Write your comment about this item!