$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی نێوان چیای گابار و شارۆچکەی فندکێ لە پارێزگای شرنەخ بەردا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384471/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی گابار بەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی گابار بەردا=KTML_ImageCaption_End=
- ساروهان ئۆلوچ جێگری فراکسیۆنی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەپەدە ڕایگەیاند، دەستەی دیسیپلینی ناوەندی #هەدەپە# بڕیاری دەرکردنی توما چەلیک پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری مێردینی داوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی #ورمێ#، حوسێن عوسمانی، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی ئیتلاعات بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دەبا لەگەڵ دوو هاودۆسیەکەی دیکەی، دیاکۆ ڕەسووڵ زادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا جێبەجێ بکرایە.[5]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، #کۆڵبەر#ێکی کوردیان بە ناوی وەیسی حوسێن نژاد خەڵکی گوندی سگریک سەر بە شاری چاڵدێران، دایە بەر دەسڕێژی گوللە و برینداریان کرد. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی شاری وان لە وڵاتی تورکیە کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. وەیسی حوسێن نژاد، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە. لەو پەیوەندییەدا و لە هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی میکائیل خوسرەوی خەڵکی #بۆکان#، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری #بانە# کراوە.[5]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #کرماشان# چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”خەلیل حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار لەسەر یەک چیای لیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە نزیک کۆمەڵگەی هێتوت لە سنووری دێرەلووکی سەر بە #ئامێدی# بۆردوومان کرد.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی #کۆرۆنا#ی ڕاگەیاند و بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 258 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 7 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[4]
- لە گەڕەکی موسەلای #کەرکووک# بۆمبێکی چێندارو تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.[1]
- هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی 11 کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنییان لەنێوان #کفری# و #خورماتوو# پڕکردەوە. #داعش# لەو ناوچەیە باڵادەست بوو و هێرشی دەکرد. هێزی پێشمەرگە حەوت سەنگەر و سوپای عێراقیش نۆ سەنگەریان لێداوە.[3]
- وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و پێشمەرگە لە #هەولێر# بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان، دروستکردنی بازگە و هێز و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کۆبوونەوە. نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون و گوتەبێژی هاوپەیمانیی دژ بە داعش ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە ئەوەندە بەهێزە و بەتوانایە کە دەتوانێت داعش لەناو ببات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گوللەهاوەنێک بەر گەڕەکی جرنکێ لە شاری #قامیشلۆ# کەوت و بەو هۆیەوە 2 هاووڵاتی بریندار بوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی میسر گڵۆپی سەوزی بۆ عەبدولفەتاح سیسی هەڵکردووە تاوەکو هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرێت لە دژی تورک.[3]
- ئەمشەو بەچەندین موشەک بۆردومانی چەند مۆڵگەیەکی سەربازی لەدەوروبەری دیمەشقی سوریا دەکرێت.[1]