#وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوان داوایەک ئاڕاستەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و وەرزشوانان دەکات.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.
وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان داوا لە ڕۆشنبیران و نوسەران و هونەرمەندان وەرزشوانان دەکەین، وەک پاڵپشت بۆ هەوڵەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لایەنە پەیوەندیارەکانی تری حکومەتی هەرێم، هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەست پێبکەن هەریەک لە بوارەکەی خۆی هاوڵاتیان هانبدەن بۆ پابەندبونیان بە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەهەمان کاتیشدا داوا لە هاوڵاتیان بکەن هاوکار و هەماهەنگ بن لە جێبەجێکردنی بڕیارو ڕێکار و هەنگاوەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی ئه و پەتایە لە هەرێمی کوردستان.
بۆیە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان داواتان لێ دەکەین لەرێگەی کورتە ڤیدیۆ و نوسین و سپۆت و لایڤ و وێنە و پۆستەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەر ڕێگە و چالاکییەکی تاکەکەسی لە چوارچێوەی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە کۆڕۆنا پەیامەکانی هۆشیاری و خۆپارێزی له و پەتایە بگەیەننە هاوڵاتیان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
#14-03-2020#