گەلەمان نەدیبێ، گەلەڕێمان دیوە.
گەلە: ڕانەمەڕ، گەلەرێ، ئەو ڕێگەیەی کە باران پێیدا ڕۆشتبێت، ئەگەر ڕانەمەڕمان نەدیبێت، ڕێگەکەیمان دیوە کە ڕانەکەی پێدا ڕۆشتووە، مەبەست لەوەیە کە لە کاتی کاردا کەسێکی شارەزا بە کەسێکی نەشارەزا دەڵێت، ئاگاداری دەکاتەوە لەنەزانیی و بێ بەهرەیی. [1]