تەها عەتیقی خەڵکی شاری #مەهاباد#، خاوەن بڕوانامەی خوێندنی لیسانس، بێژەر و پێشکەشکاری ڕادیۆ تەلەفیزیۆنی مەهاباد بوو لە پێش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979.
هەر دوای سەرکەوتنی شۆڕش و ئاشکرابوونی خەباتی حیزب، کاک تەها یەکێک لەو ئینسانە خوێندەوار و بەکارانە بوو کە ڕووی کردە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و لە ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنی حیزب دا کاری کرد. ئەو لە بناغەدانەرانی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران و بێژەر و نووسەرێکی هەمیشەییی ڕادیۆ بوو.
کاک تەها بێجگە لەوەی کە بەرپرسایەتی لە ڕادیۆ د اهەبوو، زۆر بەرنامەشی پێشکەش دەکرد، وەک بەرنامەی وەڵامی نامەی گوێگرەکان، شیکردنەوەیەکی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی حیزب، وتووێژ و وەرگێڕان.
کاک تەها لە هاوڕێ و هاوکارانی هەرە نیزیکی ڕێبەرانی شەهید بوو. بە تایبەت کاک دوکتۆر سادقی شەڕەفکەندیی نەمر.
لە دوای کۆنگرەی 4ی حیزب کاک تەها وەک ڕاوێژ کاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەلبژێرایەوە و دواتریش تا ئەو ڕۆژەی کە ڕووی لە ژیانی هەندەران کرد، کادرێکی دیار و ماندوو نەناسی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە بوو.
لە 28ی دێسامبری 2009 تێکۆشەری دەیان ساڵەی ڕیزەکانی #حیزبی دێمۆکراتی کوردستان#ی ئێران کاک تەها عەتیقی لە وڵاتی سویس بەهۆی جەڵدە کۆچی دوایی کرد.[1]