ناو: جەعفەر ئاغا
نازناو: جەعفەر ئاغا عەلی بەگ شەمسەدینی
ناوی باوک: عەلی بەگ
ساڵی لەدایکبوون: #1806#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-11-1877#
شوێنی لەدایکبوون: #یەریڤان#
شوێنی کۆچی دوایی: یەریڤان
$ژیاننامە$
جەعفەر ئاغا عەلی بەگ شەمسەدین ئاغا ئۆغلی
(1806-1877)
سەرکردەیەکی جەنگیی ناودار و یەکەمین ژەنەڕاڵی کورد بووە کە خزمەتی بە سوپای قەیسەری ڕووسیا کردووە.
لە بنەماڵەیەکی ناوداری کوردانی خوارووی قەوقازە، لە پارێزگای یەریڤان، ساڵی 1806 لە دایک بووە.
هەندێک لە مێژوونووسان باو و باپیرانی جەعفەر ئاغا دەگەڕێننەوە بۆ ئەو هۆزانەی کە پاشایەتی هۆزە کوردەکانیان کردووە.
لە ماڵی باوکیدا پەروەردەکراوە و فێری خوێندنێکی مامناوەند کراوە، بە پێی ئایین موسڵمان بووە. بە پێچەوانەی هۆزە دەسەڵاتدارە کوردییەکانی تری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی، شەمسەدینیەکان مامەڵەیان لەگەڵ ئایینەکانی تری جگە لە هۆزە موسڵمانەکان، زۆر باشبووە، پەیوەندییەکی دۆستانەیان لەگەڵ هۆزەکانی تری نیشتەجێی خوارووی قەوقاز هەبووە، بەتایبەتیی ئیزدییەکان و گورجییەکان و ئەرمەنەکان دا.
جەعفەر ئاغا، لە 03-10-1853 پەیوەندی کردووە بە سوپای قەیسەر ڕووسیەوە و بە پلەی ئەفسەر وەرگیراوە.
لە سەرەتادا سەرکردایەتی هێزێکی بچوکی سەد کەسی کردووە، کە سەر بە هێزەکانی قەوقاز بوون، زۆر چالاکانە بەشداری شەڕەکانی دژ بە سوپای تورکیای کردووە، لە 09-07-1853 لە بەرانبەر قارەمانێتی و چاونەترسی لە شەڕی ناوچە (بەرزاییەکانی چینگیل) ، بە شێوەیەکی سەرسورهێنەر و لە بارودۆخێکی خراپدا، توانیویەتی بەرگریبکات و دواتر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە بەرانبەر ئەم کارە بێوێنەیەدا، ڕاستەوخۆ پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ لیوا لە سوپای قەیسەردا.
لە ساڵی 1855، بە هاوکاری جەعفەر ئاغا، دوو فەوجی تری کوردی لەناو سوپاس ڕووسیادا بۆ کوردان کرانەوە، بەسەرپەرشتی جەعفەر ئاغا.
لە #13-06-1855#، بە سەرپەرشتی جەعفەر ئاغا، لە شەڕەکانی (کڵێسای سورۆ - ئەگانێسە) ، کوردان توانیان سوپای تورکەکان تێکبشکێنن، کە بە سەرپەرشتی بالول پاشا ی سەرکردەی تورکەکان، دواتر پاش ڕاونانیان، بالول پاشا بەدیلی دەکەوێتە دەستی هێزی کوردییەکانەوە.
لە بەرانبەر ئەو خزمەتە زۆرانەی بۆ سوپای قەیسەر، جافەر ئاغا، مەدالیای (ئانا) ی نمرە 3ی قەیسەری پێ بەخشراوە، ئەم مەدالیایە تەنیا بۆ قارەمانانی جەنگە، هەروەها مەدالیای (ڤلادیمێری پیرۆز) ی نمرە 3ی پێ بەخشراوە، (مەدالیای ستانیسڵاڤ ی پیرۆز) ی نمرە 2ی پێ بەخشراوە.
لە پای خزمەتەکانی لە شەڕی ڕووسیا و تورکەکاندا لە ماوەی ساڵانی 1855-1877 پلەی بەرزکراوەتەوە بۆ (ژەنەراڵ-لیوا) .
دواتر گەڕاوەتەوە بۆ یەریڤان و لە 03-11-1877 کۆچی دوایی کردووە.
یەکێک لە کوڕەکانی جەعفەر ئاغا کە ناوی عەلی ئەشرەف ئاغا بووە، شوێنی باوکی دەگرێتەوە لە سوپای قەیسەری ڕووسدا، تا پلەی ژەنەراڵی بەدەستهێنابوو.
کوڕ و باوکی شەمسەدینی، لە پای خزمەت و دڵسۆزی و دەستکەوتەکانیان، مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و ڕووسیان بۆ سەدەیەک پێکەوە گرێداوە.
باشترین نموونەی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان کورد و ڕووس ن، لە کاتێکدا کە شەڕی قوورس بە ڕێوە چووە و هەردوولا یەک دوژمنی هاوبەشیان هەبوو، کە بە یەکەوە ڕووبەڕووی وەستانەوە و سەرکەوتنیان بەدەستبهێن.
گۆڕینی شێوەزار لە کرمانجیی سەروو بۆ کرمانجیی ناوەڕاست: #ڕاپەر عوسمان عوزێری# [1]