عومەر عوبێد عەبدولقادر ناسراو بە ئاری بابان، لە ساڵی 1953 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.
یەکەمین پێشانگای لە ساڵی 1972 لەگەڵ هونەرمەندان (گارا-ئەیوب شەریف) لە هۆڵی ئیمام قاسم لە کەرکووک کردووەتەوه. خاوەنی چەندین پێشانگای تایبەتە و بەڕێوەبەری پەرتووکخانەی گشتی #سلێمانی# بووە، وە لە کۆتایی مانگی سێی 2008دا بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە زیاتر لە 100 تابلۆی سوتا و بەم بۆنەیەوە ئاری بابان بەشێکی گەورەی ئەرشیفی هونەری خۆی لەدەستچوو.
ئاری بابان لە #26-12-2020# کۆچی دوایی کرد. [1]