پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هاوڕێ تەڵعەت
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تاهیر بەکر حسێن ڕەسوڵ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
پیرداود حەسەن عەبدوڵڵا پیرداود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
لە کۆڵانەکانی کەرکووک چی دەگوزەرێت؟
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
18-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سیروان مەحموود ڕەشید
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
پڕۆگرامی لاپەرە لەگەڵ حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب محەمەد عەلی قەرەداغی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,218
وێنە 106,129
پەرتووک PDF 19,755
فایلی پەیوەندیدار 99,212
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,622

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,719

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,198

فارسی 
8,374

English 
7,161

Türkçe 
3,568

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عیسا بەرواری
ژیاننامە
بژار عەلی بۆسکانی
ژیاننامە
هەڵگورد عارف مەحمود
ژیاننامە
عەتا عومەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
عەونی شاعیر - عوسمان حەبیب عەبدوڵڵا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەونی شاعیر

عەونی شاعیر
عەونی شاعیر
عوسمانی عەونی حەبیب. عەونی یەکێکە لە شاعیرە نیشتمانپەروەرەکانی کورد لە ساڵی 1914 لە شاری #کۆیە# لەدایک بووە، بەهۆی نووسینی شیعری نیشتمانپەروەریەوە ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە، بۆ یەکەم جار شیعری بۆ ماڵباتی بەدرخانییەکان نووسیووە، ئەم کەڵە شاعیرە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندان هەبوو، زۆر شیعری عەونی لەلایەن هونەرمەندی گەورەی کورد تاهیر تۆفیق کراوە بە گۆرانی.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرهاد عەونی کوڕی شاعیری کۆچکردوو، لەبارەی عەونیی باوک و شاعیرەوە وتی: عوسمان عەونی لە ساڵی 1914 لە گەڕەکی بەفری قەندی شاری کۆیە لەدایک بووە، لە تەمەنی 13 ساڵی چووەتە بەر خوێندن و دوای ماوەیەک وازی لێ هێناوە، زمانی عەرەبی و فارسیی بەباشی زانیوە و کەمێکیش زمانی ئینگلیزیی زانیوە، هاوکات یەکێکیش بووە لە خۆشنووسەکانی شاری کۆیە، لە سەرەتادا بە شیعری نیشتمانپەروەری هاتۆتە نێو دونیای هونەر و ئەدەب، لە تەمەنی 21 بۆ 22 ساڵی شیعری نیشتمانپەروەریی بۆ ماڵباتی بەدرخانییەکان نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کات بەدرخانییەکان سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردیان دەکرد لە ڕووی سیاسی و ڕۆشنبیرییەوە، لە ساڵی 1933 شیعرێکی 110 دێڕی بۆ گۆڤاری هاوار ناردوو و بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو کات لە شام دەردەچوو.

عەونی سەرقاڵی کارکردن بووە، بەتایبەتیی لە دوای کۆچی دوایی باوکی، چونکە تەواوی ئەرکی بژێویی ماڵەوە دەکەوێتە ئەستۆی، بەڵام بەردەوام لە بیری شیعر و ئەدەبدا لە هەوڵی نوێگەری و شێوازی ڕێبازی ڕاستەقینەی کوردپەروەری بووە و هەرگیز شیعری فەرامۆش نەکردووە، زۆر جاریش بەهۆی نووسینی شیعر و هەڵوێستی سیاسییەوە تووشی زیندانی و ئەشکەنجە بووەتەوە، لەبەر ئەوەی لەناو کۆمەڵەی برایەتی و ڕزگاری و هیوا و #پارتی دیموکراتی کوردستان# کاری کردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ زیندانیکردنی بۆ ماوەی 6 ساڵ لە شارەکانی کۆیە و #هەولێر# و بەغدا و نوگرە سەلمان.

فەرهاد عەونی لەبارەی شیعرەکانی عەونییەوە وتی: باوکم شیعری غەزەلی و شیعری نیشتمانپەروەریی تێکەڵی شیعری سۆزداری کردووە، بۆ نموونە دەڵێت:
نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە
لێت بێ جەژنە پیرۆزە
لە کوردستانی گەورە
جەژنی گشت تیر و هۆزە
ئەگەر سەیر بکەین نەسرینی کردۆتە سمبول، چونکە دەڵێت لە هەموو کوردستان نەورۆزە و لە سەرتاسەری ئاهەنگ دەگێڕن.
یاخود دەڵێت:
جیهانم پشکنیوە نازدار
من گۆران و تۆ کرمانج
هەردووکمان بۆ یەک ئامانج
هەر دەڵێین و تێناگەین
هەر ئەڕۆین و پێناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیە
داخەکەم ڕەنجەڕۆیە
نە لەیەک دەگەین
نە بەیەک دەگەین
ئەم شیعرەش شیعرێکی غەزەلی ناوئاخنی نیشتمانپەروەریییە، ئەگەر سەیر بکەی وشەی کورد و کوردستانی لە بەشێکی زۆری شیعرەکانیدا بەدی دەکرێ.
فەرهاد عەونی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەخنەی لەلایەنە پەیوەنیدارەکان بەتایبەتیی مەڵبەندە ئەدەبی و ڕووناکبیری و ڕێکخراوەکان گرت، بەهۆی یادنەکردنەوەی ئەم کەڵە شاعیرە کە خاوەنی چەندین قەسیدەی نایاب و جوانە، هاوکات دەست خۆشیی لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەریی کۆیە و بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ لقی کۆیە کرد، بە بۆنەی یادکردنەوەی عەونی لە دوای 21 ساڵ لە کۆچکردنەکەی.
لای خۆیەوە ساسا عەونیش کە کوڕی ئەم شاعیر ناسراوە و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، وێڕای سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئەو دوو دەزگایەی یادی عەونیی شاعیریان کردەوە، بە (باس) ی ڕاگەیاند: عەونی تەمن و قەڵەم و فکر و هەڵوێستەکانی خۆی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کرد، ئێمە هەموو لە پەروەردەی ئەو و شیعرەکانی ئەوەوە، فیرَی کوردستانپەرەوەری بووین، بۆیە یادکردنەوەی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە شیعرەکانی، لە بیری نیشتمانپەروەریی عەونی، وەفادارییە بۆ ڕۆڵەیەکی بەوەفای ئەم نیشتمانە.
عەونی له20-07-1992دوای تۆپبارانکردنی شاری کۆیە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، بەهۆی بەرکەوتنی ساچمەوە بۆ هەتاهەتایە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری هونەر و شیعری بۆ دوای خۆی جێهێشت و لە گۆڕستانی باسکی عەرەبان بە خاک سپێردرا.
عەونی دووکانێکی لەناو شاری کۆیە هەبوو، بەردەوام کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیران لەلای دانیشتوون و باسیان لە کوردپەروەری کردووە، ئەم دووکانە تاکوو ئێستاش وەک و ڕەمزێک ماوەتەوە و کوڕێکی شاعیر بەناوی (خەسرەو) سەرپەرشتیی دەکات.
هەر لەبارەی شاعیر عەونیی نووسەر و ڕۆشنبیر فازیل شەوڕۆ وتی: عەونی ئەو دەنگە ڕەسەنە زیندووەیە کە لە سەدەی ڕابروودودا لە جەرگەی کوردستانی گەورەدا و لە ئامێزی شارەکەی (کۆیە) زایەڵە و سەدای شیعرەکانی تێکەڵ بوو بە نرکە نرک و ئاە و ناڵەی خەباتگێڕانی کورد و ئاواز و سەدای مەقامبێژ و هونەرمەندانی سەردەمی خۆی، دیوانی (عەونی) کە نزیکەی (400) لاپەڕە شیعرە، کەم تا زۆر قسەوباسی لەسەر کراوە، وەلێ ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە زۆربەی توێژێنەوە و وتارەکاندا، زادەی قەڵەمی نووسەرەکانی خودی شاری (کۆیە) ن و تا ئێستە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی تێروتەسەلی سەردەمانەی بۆ ئەنجام نەدراوە، بۆیە زۆر ڕاز و نهێنی و ئەفڕاندن و هونەر لە تێکستە شیعرەکانیدا بە تاریکی ماونەتەوە.
شەوڕۆ وتیشی بە چاوخشانێکی خێرا بە دیوانی شیعرەکەی (عەونی) دا، تێدەگەی کە ئەو خاوەنی سێ ڕەهەندی دیار و بەرچاوە:
یەکەم: شیعرەکانی هاوشانی هاوقەڵەمەکانی خۆی بووە، لە (دڵدارو دلزار و سامی عەوداڵ و هێمن.....) لە زۆر سیما و خەسڵەت و بنەمادا.
دووەم: ڕووناکبیری و ڕۆشنیری و ئاشتیخوازی و خێرخوازی و شورشگێڕیی ئەو شاعیرە، دیاردەیەکی نەگوڕ و چەسپاو بووە.
سێیەم: چالاکەوانێکی پڕکار و بەهرە و دەستڕەنگین بووە لە بواری زمان و کولتوورو ئەدەب و کاری ڕێکخراوەییدا (ئەندامێکی کارای لێژنەی زمانەوانیی کۆنگرەی یەکەمی و دووەمی مامۆستایانی کورد بووە لە ساڵانی (1959- 1960) ، (ئەندامی یەکیتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کورد بووە لە ساڵی 1972) .
ناوبراو وتیشی شیعرەکانی (عەونی) بابەتێکی بەپێز و بەپیت و دەوڵەمەندە بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی هاوچەرخ لەم ڕووانەوە:
• بوونیادی دەق و شیتەڵکردنی پێکهاتەکانی.
• کێش و ئاواز و ڕیتم و دەنگ لە دەقەکاندا.
• ڕەنگدانەوەی واقیع حاڵی سەردەم و پێگەی شاعیر لە دەقەکاندا. [1]

=KTML_Bold=عەونی و ژیانی شاعیری=KTML_End=
عەونی لە سەرەتای سییەکانەوە، دەستی بە شیعر نووسین کردووە، چووەتە ناو دنیای شیعری کوردی، چونکە لەو ساڵەوە هۆنراوەی پتەوی داناوە و جێ پێی خۆی لەسەر زەمینەی شیعری ڕەسەنی کوردی کردووەتەوە.
لە سەرەتادا وەک هەموو شاعیرێکی ئەو سەردەمە بە غەزەل دەستی پێ کردووە و چەند شیعرێکی ئۆپەرێتی بۆ قوتابییانی قوتابخانەکەی شاری کۆیە داناوە و دەستیشی داوەتە شیعری سیاسی و کوردایەتی.
عەونی لەگەڵ زۆربەی شاعیرانی کۆیە و کوردستاندا دۆستایەتی بەتینی بووە و شیعریان بە یەکەوە داناوە و بیروڕای خۆیان بەرانبەر بە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی دەربڕیوە و هۆنراوەی یەکتریان کردووە بە پێنج خشتەکی وەکوو سافی هیرانی و مەیلی و دڵدار و گۆران و هێمن و دڵزار و جاهید و گەلێک شاعیر و نووسەری دیکەی کوردستان. لەگەڵ درووست بوونی یەکێتی ئەدیبانی ئێراق لە دوای بەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958 بووەتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە ئەدەبییە و وەک شاعیرێکی کوردپەروەر، دەوری تێدا بینیوە.
لە ساڵانی 1959 و 1960 وەک شاعیرێکی زمانزانی کورد بەشداریی لە کۆنگرەی یەکەم و دووەمی مامۆستایانی کورد لە شەقڵاوە کردووە و لە لیژنەی زمانی کوردیدا ئەندامێکی کارا بووە.
لە ساڵی 1970دا دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداردا و لەپاش دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە ئەندامی ئەو یەکێتی یە وەرگیراوە و لە هەموو کۆڕ و لە کۆنگرەکانیدا بەشداریی کردووە، لە دوای دامەزراندنی کۆڕی زانیاریی کوردیش، لە ساڵی 1972دا بە ئەندامیی یاریدەدەری ئەو کۆڕە وەرگیراوە.
عەونی شاعیری هەڵکەوتووی کورد، بەرهەمی شیعریی لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکانی وەکوو هاوار و گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و بەیان و هەولێر و کاروان و هاوکاریی و برایەتی بڵاوکردووەتەوە و ناوبانگی شاعیریی بە هەموو لایەکی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و زۆر جار ئیستگەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا و کەرکووک هەوڵیان داوە چاوپێکەوتنی ئەدەبی لەگەڵدا ساز بکەن و پیشانی بینەرانی کوردی بدەن، بەڵام ئەو ماوەی نەداون چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن و پێشەکی لەوە گەیشتووە کە شیعرە نەتەوەییەکانی ڕژێم ماوەی بڵاوکردنەوەیان نادا.
عەونی بەرهەمی شیعریی زۆرە و سانسۆری دام و دەزگای ڕژێمی بەعس ماوەی چاپکردنی دیوانەکەی نەداوە. بەڵام ئێستاکە وا لە سایەی پەڕڵەمان حکوومەتی هەرێمی کوردستان وا سەرجەمی هۆنراوەکانی لەم دیوانە قەشەنگەیدا پێشکەش بە شیعردۆستانی نەتەوەی کوردی دەکەین، هیوادارین بە چاوی هەڵسەنگاندن و نرخاندن سەیری بکەن.
عەونی شاعیر و خەباتگێڕی کوردپەروەر، ژیانێکی پڕکێشە و ئازار و ئەشکەنجەی بەسەر برد، بەتایبەتیی لەم ساڵانەی دواییدا سەرەڕای خوشک و برا مردن و کۆست کەوتنی، ڕۆژبەڕۆژ بەدەست نەخۆشی هەناسە تەنگییەوە پەرێشانتر دەبوو، ڕژێمی بەعسیش لە دوا پەلەقاژەی نەمانی لە کوردستان، شاری کۆیەی تۆپ باران کرد و ماڵەکەی شاعیر یەکێک بوو لە ئامانجی گوللەکانی و چەند پریشکێکی (ساچمە) بەرکەوت و برینداری کرد، ئەو کارەساتە سامناکە ڕێگای کۆچی دوایی کوورت کردەوە، ئەوەبوو لە ڕۆژی 20-07-1992دا دوعاخوازیی لە کەسوکار و کورد و کوردستان کرد و تا هەتایە چاوی ژیانی لێک نا و تەرمی پیرۆزی بەشانی ئەدیب و نووسەران و جەماوەری شارەکەی کۆیەی تێکۆشەر برایە گۆڕستانی باسکی عارەبیان و بەخاکی نیشتمان سپێردرا. [2]
ئەم بابەتە 39,360 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | facebook.com/mezhuykoya
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (farhadawni.com) - 19-07-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1914
ڕۆژی کۆچی دوایی: 20-07-1992 (78 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: تۆپباران
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 39,360 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.3115 KB 20-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.221 KB 19-07-2023 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.131 KB 08-12-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوڕێ تەڵعەت
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
پیرداود حەسەن عەبدوڵڵا پیرداود
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
تاهیر بەکر حسێن ڕەسوڵ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عیسا بەرواری
09-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عیسا بەرواری
ژیاننامە
بژار عەلی بۆسکانی
20-07-2022
شەنە بەکر
بژار عەلی بۆسکانی
ژیاننامە
هەڵگورد عارف مەحمود
21-07-2022
سروشت بەکر
هەڵگورد عارف مەحمود
ژیاننامە
عەتا عومەر
14-08-2022
سروشت بەکر
عەتا عومەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هاوڕێ تەڵعەت
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تاهیر بەکر حسێن ڕەسوڵ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
پیرداود حەسەن عەبدوڵڵا پیرداود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
لە کۆڵانەکانی کەرکووک چی دەگوزەرێت؟
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
18-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سیروان مەحموود ڕەشید
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
پڕۆگرامی لاپەرە لەگەڵ حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب محەمەد عەلی قەرەداغی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 524,218
وێنە 106,129
پەرتووک PDF 19,755
فایلی پەیوەندیدار 99,212
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,622

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757

هەورامی 
65,719

عربي 
28,771

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,198

فارسی 
8,374

English 
7,161

Türkçe 
3,568

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوڕێ تەڵعەت
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
پیرداود حەسەن عەبدوڵڵا پیرداود
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
تاهیر بەکر حسێن ڕەسوڵ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڤیدیۆ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.719 چرکە!