$باشووری کوردستان$
- لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان گردبوونەوەی سەرتاسەری ڕوویدا بەهۆی هێرشی عەرەبە چەکدارەکانی سووریا و #داعش#ەکانی سووریا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان.
- لە هەموو شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان پاس دابین کراو بەڕێکەوتن بۆ ڕۆژاوای کوردستان.
- لە لایەن ڕۆڵەکانی کورد سنوورەکانی سایکس بیکۆ شکێنران لە باشووری کوردستان و باکووری کوردستان ڕوو لە ڕۆژاوای کوردستان کرا.
$رۆژاوای کوردستان$
- چەتە عەرەبە ئیسلامییەکانی داگیرکەری سووریا چەندین هێرشیان کردە سەر کۆبانێ و باشووری #حەسەکە#، سەرچاوەکان ڕایدەگەیەنن کە زۆربەی ئەو هێرشانە تێکشکاون.
$دەرەوەی کوردستان$
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی خۆرئاوای ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان