ناو: هوجام
نازناو: هوجام سورچی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان خدر
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #25-01-2015#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
بەردەسۆربەردەسۆری سەربە شارەدێی
ڕۆڤیاڕۆڤیا لە شارۆچکەی
بەردەڕەشبەردەڕەش لە پارێزگای #دهۆک#
شوێنی شەهیدبوون: #موسڵ#
$ژیاننامە$
هوجام عەبدولڕەحمان خدر ناسراو بە هوجام سورچی لە ساڵی 1971 لە گوندی (بەردەسۆر) لە سنووری شارەدێی ڕۆڤیا لە شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبووە.
لە ساڵی (1991)ەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە و لە چەندین داستانی قارەمانانە بەشداری دەکات.
هەروەها لە ساڵی 2003 بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئێراق دەکات و لە دوای دامەزراندنی هێزی زێرەڤانی دەگوازرێتەوە بۆ سەر سوپای 3ی زێرەڤانی و لەو سوپایە درێژە بە ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆی دەدات.
هوجام یەکێک بوو لە 30 #پێشمەرگە# دیلەکەی لای #داعش#، کە لە ڕۆژی 25-01-2015، لە دوای بەدیل مانەوەی بۆ ماوەی پێنج مانگ لای تیرۆرستانی داعش، لە لایەن داعشێکی کورد بە ناوی #موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر# لە شاری موسڵ سەربڕدرا و شەهیدبوو.
وەک ڕێزگرتن لە قارەمانێتی و قوربانیدانی شەهید هوجام، قائیمقامی شارۆچکەی بەردەڕەش پەیکەرێکی بۆ شەهید هوجام لە شارۆچکەی ڕۆڤیا درووست کرد.
هوجام خاوەنی 11 منداڵە، شەش کوڕ و پێنج کچ، لەنێویشیاندا کچێکی بە ناوی ئەوین کە تەمەنی 20 ساڵە کەمئەندامە و کوڕێکیشی کە تەمەنی 6 ساڵە و ناوی سامییە، ئەویش کەمئەندامە.
سەربڕینی هوجام، ناڕەزایی و توڕەییی زۆری خەڵکی کوردی لێکەوتەوە، بەڕادەیەک تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوو لە وێنەی ئەو و هاوسۆزی بۆ خۆی و خێزانەکەی. [1]