$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانی گەورە لە شار و شارۆچکەکان دژی قەتڵوعامی کوردانی ڕۆژاوا سەرەڕای سەرما و بەفربارین بەڕێوەدەچێت.
$ڕۆژاوای کوردستان$
- مانگی سووری کوردی لە ڕۆژاوا ڕایگەیاند، بەهۆی سەرماوە 4 منداڵی کورد لە دارستانێکی نزیک کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە.
- پاشتر سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە منداڵی پێنجەمیش بەهۆی سەرماوە لە کۆبانێ گیانی لەدەستداوە و بوونە 5 منداڵ.
- هاوکارییەکانی باشووری کوردستان لە خۆراک، خواردن، پۆشاک و سووتەمەنی بەبەردەوامی دەگەنە ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان.
- ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.
- ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بڕیاریدا کە سبەینێ هەندێک هاوکاریی مرۆڤایەتی بۆ کۆبانێ دەنێرێت. سەرچاوەکان باس لە دەرمان و سووتەمەنی دەکەن.
$دەرەوەی کوردستان$
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیی کوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەدەچێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان