ناو: هوجام
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان خدر
نازناو: سورچی
$ژیاننامە$
هوجام عەبدولڕەحمان خدر ناسراو بە هوجام سورچی لە ساڵی 1971 لە گوندی (بەردەسور) لە سنووری شآرۆچکەی
بەردەڕەشبەردەڕەش لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبووە.
لە ساڵی (1991)ەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە و لە چەندین داستانی قارەمانانە بەشداری دەکات.
هەروەها لە ساڵی 2003 بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئێراق دەکات و لە دوای دامەزراندنی هێزی زێرەڤانی دەگوازرێتەوە بۆ سەر سوپای 3ی زێرەڤانی و لەو سوپایە درێژە بە ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆی دەدات.
هوجام یەکێک بوو لە 30 #پێشمەرگە# دیلەکەی لای #داعش#، کە لە ڕۆژی #25-01-2015#، لەدوای بەدیل مانەوەی بۆ ماوەی پێنج مانگ لای تیرۆرستانی داعش، لە لایەن داعشێکی کورد بە ناوی #موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر# لە شاری موسڵ سەربڕدرا و شەهیدبوو.
وەک ڕێزگرتن لە قارەمانێتی و قوربانیدانی شەهید هوجام، قائیمقامی شارۆچکەی بەردەڕەش پەیکەرێکی بۆ شەهید هوجام لە شارۆچکەی ڕۆڤیا درووست کرد.
شەهید هوجام خاوەنی 11 منداڵە، شەش کوڕ و پێنج کچ، لەنێویشیاندا کچێکی بە ناوی ئەوین کە تەمەنی 20 ساڵە کەمئەندامە و کوڕێکیشی کە تەمەنی 6 ساڵە و ناوی سامییە، ئەویش کەمئەندامە.
سەربڕینی هوجام، ناڕەزایی و توڕەییی زۆری خەڵکی کوردی لێکەوتەوە، بەڕادەیەک تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوو لە وێنەی ئەو و هاوسۆزی بۆ خۆی و خێزانەکەی. [1]