ناو: زیاد
ناوی باوک: زەعیم
ناوی دایک: زەینەب
نازناو: زیاد حەلەب، زیاد قەدور
ساڵی لەدایکبوون: 1988
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
شوێنی شەهیدبوون: #حەلەب#
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #10-01-2026#
$ژیاننامە$
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆ بوو، بە ڕۆحێکی فیداکارییەوە خەباتی کرد و لە بەرخۆدانی مێژوویی لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی سووریا بۆ گەڕەکەکانی #ئەشرەفیە# و #شێخ مەقسوود# لە شاری حەلەب لە #ڕۆژاوای کوردستان# شەهیدکرا.
زیاد حەلەب کە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆ بووە، ساڵی 1988 لە عەفرین لەدایکبووە. لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری شەش کەسی گەورە بووە. هەر لە تەمەنی گەنجیەوە لە ژینگەیەکدا گەورە بووە کە هەستی بەهێزی ناسیۆنالیستی کورد زاڵ بووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش هەمیشە لە گەڕان و هەوڵدان و خزمەتی گەلەکەی و نیشتمانەکەیدا بووە.
لە ساڵی 2011 لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە کرد بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدانی حەلەب بۆ بەرگریکردن لە زێدی خۆی و گەلەکەی. لە ماوەی نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2015 هەردوو ڕژێمی بەعس (سووریا) و گرووپە بەکرێگیراوە جیاوازەکان هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب. لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا خەڵکی حەلەب شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەلیاندا ئەنجامدا.
زیاد ڕۆڵێکی کارای لەم بەرخۆدانە جەماوەرییە شۆڕشگێڕانەدا بینی و چالاکیی ئۆپەراسیۆنی بەهێزی ئەنجامدا و ئەزموونی سەربازیی گەورەی بەدەستهێنا. لەو قۆناغەدا شەڕی شەقام لە حەلەب ڕووی دا، لە هەموو ئەو بەرخۆدانانەدا، لە سایەی چالاکییە سەربازییەکەیدا، هەڤاڵ زیاد توانی هەموو هێرشەکان پووچەڵ بکاتەوە و خەباتێکی فیداکاری بۆ گەلەکەی ئەنجام بدات.
لە سایەی کەسایەتی خۆیدا جێگای تایبەتیی لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیدا داگیرکرد. پێشەنگێک بوو لە ژیانی گشتیدا و بە هەستە نەتەوەییە بەرزەکانییەوە خۆشەویستییەکی گەورەی لە هەموو ئەو بوارانەی کە تێیاندا تێدەکۆشی بەدەست هێنا. بە تایبەتیی خەڵکی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود زۆر وابەستەی هەڤاڵ زیاد بوون.
هەر لەو ساتەوەختەی کە خەریکی تێکۆشانی ئازادی بوو، بەردەوام خەریکی پەرەپێدان و پەروەردەکردنی خۆی بوو تا ئەو کاتەی ئەزموون و شارەزایی لە ئاستی سەرکردایەتیدا پەیدا کرد. لە ڕوانگەی سەربازی و ڕۆشنبیری و سیاسییەوە گەیشتە ئاستی سەرکردایەتی. هەڤاڵ زیاد هەمیشە هەستی بەو ستەمە دەکرد کە بەسەر گەلەکەیدا دەسەپێنرا و بە وریاییەوە ئەرکە خەباتگێڕییەکانی بە وریایی و بەرپرسیارییەتییەوە جێبەجێ دەکرد. لە هەر کوێ پێویست بوو، بە ڕۆحی فیداکارییەوە بەشداری دەکرد.
پێش ئەوەی بگاتە پلەی شەهیدبوون، سەرکردە زیاد حەلەب قسە مێژووییەکانی خۆی دەربڕی و وتی:
=KTML_Center==KTML_Red=ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکەین، لێرە لەدایک بووین، لێرە گەورە بووین، لێرەش دەمرین، ئێمە کێشەمان بۆ کەس درووست نەکردووە، ساڵانێکە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەئارامی لەم گەڕەکانەدا دەژین، دەستەکانمان بەستراوەتەوە و گیانمان قوربانییە بۆ گەل.=KTML_End==KTML_Div_End= [1] [2]