$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانی گەورە لە شار و شارۆچکەکان دژی قەتڵوعامی کوردانی ڕۆژاوا سەرەڕای سەرما و بەفربارین بەڕێوەدەچێت.
$ڕۆژاوای کوردستان$
- مانگی سووری کوردی لە ڕۆژاوا ڕایگەیاند، بەهۆی سەرماوە 4 منداڵی کورد لە دارستانێکی نزیک کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە.
- هاوکارییەکانی باشووری کوردستان لە خۆراک، خواردن، پۆشاک و سووتەمەنی بەبەردەوامی دەگەنە ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان.
- ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بۆ ماوەی مانگێک درێژکرایەوە.
$دەرەوەی کوردستان$
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیی کوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەدەچێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان