کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,166
وێنە
  123,500
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,950
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەفراسیاو هەورامی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)5
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French2
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەفراسیاو هەورامی
ئەفراسیاو هەورامی
د. ئەفراسیاو هەورامی کەسایەتییەکی گەورەی ڕووناکبیری و ئەرشیفی کوردستان بوو، ئەو ماوەیەی لە یەکێتیی سۆڤیەت بوو، دەرفەتێکی زێرینی بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی بەڵگەنامە و ئەرشیفی ئەو وڵاتە هەڵ بداتەوە و ئەو بابەتە گرنگانەی کە پەیوەندی بە مێژووی کوردەوە هەبوو وەک نووسین یاخود وەرگێڕان ئامادەیان بکات و وەک پەرتووک چاپ و بڵاویان بکاتەوە.
خاوەنی 21 پەرتووکە کە هەندێکیان چاپکراون و ئەوانی دیکەیان وەک دەستنووس ماونەتەوە.
ئەفراسیاو کوڕی حەمە شەریف کوڕی خواجە حسێنە و بەئەفراسیاو هەورامی ناسراوە.
ڕۆژی 21 ئاداری 1957 لە شاروچکەی #نۆدشە#ی سەر بەناوچەی هەورامانی لهۆنی خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
لە نۆدشە و بەندەر عەباس قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا.
لەخانێ و نۆدشە وەک مامۆستا خزمەتی کردووە و بەگیانی شۆڕشگێڕی خوێندکارانی کوردی گۆش کردووە.
د. ئەفراسیاو هەورامی کەسێکی کوردپەوەر و خاوەن هەڵوێست بووە و بەهۆی ئەوەوە تووشی زیندان و ئازاردان بووەتەوە.
لە شۆڕشی گەلانی ئیراندا ڕۆڵی دیاری دەبێت و لەگەڵ باوکی و برایەکی وەک پێشمەرگە بەشداری ئەو شۆڕشە لە کوردستانی خۆرهەڵات دەکەن.
دواتر بەناچاری دێنە باشووری کوردستان و لە باشوور و لە ڕێی حزبی شیوعی ئێراقەوە دەچێتە یەکێتیی سۆڤیەت و لە شاری دووشەمپەی کۆماری تاجیکستان دەگیرسێتەوە و لەوێ دەست بەخوێندنی یاسا دەکات و دواتر دەچێتە ڕووسیا و لە زانکۆی ئیڤانۆڤ درێژە بەخوێندن دەدات و زانکۆ تەواو دەکات و بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست ئەهێنێ.
پاش ئەوەی خوێندن تەواو دەکات و زمانی ڕووسی بەتەواوی فێر ئەبێ، دەرفەتێکی زێڕینی لە مۆسکۆ بۆ ئەرەخسێ بۆ ئەوەی ئەرشیف و بەڵگەنامە کۆنەکانی سۆڤیەت هەڵ بداتەوە و چەندین بابەتی گرنگ سەبارەت بەمێژووی کورد و کوردستانی دەست بکەوێت و وەک سەرچاوە بۆ نووسینی چەندین پەرتووکی دانسقە و بەنرخ سوودیان لێ وەربگرێت، هەندێک پەرتووک و بابەتی تریش لە زمانی ڕووسیەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەربگێڕێت.
بەگشتی د. ئەفراسیاو هەورامی خاوەنی 21 پەرتووکە لەو بوارەدا و هەندێکیان چاپکراون و ئەوانی دیکەیان وەک دەستنووس لە دوای بەجێماون.
لە دیارترین پەرتووکە چاپ کراوەکانی ئەمانەن (کورد لە جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئێران و تورکیادا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمی دووەم جەنگی جیهانیدا، کورد لەئەرشیفی ڕووسیا و سۆڤیەتدا، مستەفا بارزانی لە هەندێک بەڵگەنامە و دۆکیومێنتی سۆڤیەتیدا، کوردەکانی پشت قەفقاس، ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەڵگەنامەی سۆڤیەتدا، پەیوەندییەکانی کوردستان و ئازەربایجان و هەرەسهێنانی هەردوولا لە ساڵی 1946 لە بەڵگە و سەرچاوەکاندا، تراژیدیای کوردەکانی سۆڤیەت، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و سۆڤیەت) و چەندانی تر.
خاوەنی چەندین وتار و لێکۆڵنەوەی ترە سەبارەت بەشوێنی کورد لەبەڵگەنامەکانی سۆڤیەتدا کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاوی کردوونەتەوە.
ئەم هەموو خەم و خولیای ئەوەبوو کە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان فریای ئەو سامانە گەورەیەی ئەرشیفی کورد لە بەڵگەنامەکانی ڕووسیا و سۆڤیەتدا بکەوێت و کەسی ئەکادیمی بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی ئەو مێژووە گرنگە بنووسنەوە و ڕووناکی ببینێت و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی زۆربەی سەرکردەکانی کوردستانی کرد. بەڵام بەداخەوە ئاواتەکەی نەهاتە دی و مەرگی ناوەخت ئەو خەونەی زیندەبەچاڵ کرد.
بەداخەوە ئەم کەسایەتییە ئەکادیمی و هەڵکەوتووەی کوردستان لە ڕۆژی 15ی کانوونی یەکەمی 2010 لە شاری مۆسکۆ کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی 23ی کانوونی یەکەم لەرێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمەکەی بەرەو تاران بەرێکرا و دواتر برایەوە شاری #مەریوان# و لە گۆڕستانی دار سەیران لەرێوڕەسمێکی میللی گەورەدا بەخاک سپێردرا.[1]
ئەم بابەتە 316,916 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی خەلیل عەبدوڵڵا
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-03-1957
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-12-2010 (53 ساڵ)
ئاستی خوێندن: دوکتۆراڵ (PHD)
پارت / لایەن: حزبی شیوعی عێڕاق
جۆری خوێندن: مێژوو
جۆری کەس: (ئەکادیمی)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پاوە (هەورامان)
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 316,916 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 22-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!