$باشووری کوردستان$
- یەکەم وانەی تەواوی قوتابخانەکانی باشووری کوردستان تایبەت دەبێت بە پشتگیریی دۆخی ڕۆژاوای کوردستان.
- ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانی گەورە لە شار و شارۆچکەکان دژی قەتڵوعامی کوردانی ڕۆژاوا سەرەڕای سەرما و بەفربارین بەڕێوەدەچێت.
$رۆژاوای کوردستان$
- هاوکارییەکانی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژاوا بەردەوامیی هەیە و لە سنووری سمیلکاوە بەردەوام بارهەڵگرەکان شمەک ڕەوانە دەکەن.
- سەرباری ئاگربەستی دووهەفتەیی، بەڵام لە بەرەکان تەق و تۆق هەر هەن و کوژراویش هەیە.
$دەرەوەی کوردستان$
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیی کوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەدەچێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان