جووڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی ئێراق. کۆمەڵ کە لەلایەن #عەلی باپیر#ەوە لەمایسی 2001 دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننە و جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە. کۆمەڵ بودجەکەی لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەردەگرێت.
کۆمەڵ بەشدار لەهاوپەیمانێتی کوردستانی هەڵبژاردنەکەی 2005ی ئێراق بەشدار نەبوو و بەلیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە 6000 دەنگ، نزیکەی 0.7%ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست هێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لەپەڕڵەمانی کاتی ئێراقدا. دوای هەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بەهاوپەیمانێتی کوردییەوە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقیدا.