دکتۆر حەسەنی #پێنجوێن#ی لە چەند دێڕێکدا:
• ناوی: (حەسەن محەمەد ئەمین مستەفا)یە، و بە حەسەن پێنجوێنی بەناوبانگە.
• لەگەڕەکی بەرکێوی شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە شاری #سلێمانی# لەساڵی 1949 لەدایک بووە.
• بەهۆی بۆمبارانی فرۆکە جەنگییەکانی عەبدولکەریم قاسمەوە پاش ئەوەی شارۆچکەی پێنجوێن چووە پاڵ شۆڕش، باوکی ودوو ئامۆزای لە 21-05-1962 شەهید دەبن، د. حەسەن هەتیودەکەوێت، لەبەر ئەوەی کە خۆی کوڕی گەورەی ماڵ دەبێت، ناچار دەبێت واز لە خوێندن بێنێت، بچێتە سەر دووکانەکەی باوکی.
بەڵام لای مەلاکانی پێنجوێن بە لامژ دەخوێنێ، واتە: لەسەر دووکانەکەی باوکی کار دەکات و دەیش خوێنێت.
• بەهۆی هەوڵی نەپساوی دایکییەوە بەلامژ دەخوێنێ، و لەساڵی 69 ئیمتیحانی خاریجی دەدات، و لەپۆلی هەشتدا وەردەگیرێت.
• لە ساڵی 1973 دواناوەندی خوێندنە ئیسلامییەکان لە سلێمانی تەواو دەکات.
• لەساڵی 1977 بەکالۆریۆس لە(أصول الدین)ی زانکۆی بەغداد وەردەگرێت، و پاش تەواوکردنی زانکۆ، داوا لە ئەوقاف دەکات: بیگوازنەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان، بەڵام داواکەی ڕەتدەکرێتەوە.
• لەسەرەتای ساڵی 1978دا جارێکی تر داوا لەئەوقاف دەکات بیگوزنەوە بۆ ناوچەی کوردستان، و ئەگەرنا ئەوا وازهێنان لەکارم پەسەند بکەن.. ئەوقاف واز لەکارهێنانەکەی قبووڵ دەکات، و نەقڵی ناکاتەوە.
• ناچار واز لە ئەوقاف دێنێ و لەوەزارەتی پەروەردە بەمامۆستای ئاین و زمانی عەرەبی دادەمەزرێت لە ناوەندی #سەنگەسەر#، بۆ 4ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە.
• لەساڵی 1982 ترۆریستان نەیانتوانی قبووڵی ئەو هەموو گۆڕانکارییە بکەن کەلەو شارۆچکەیەدا ڕووی دابوو!! بۆیە بۆمبێکی نارنجۆک دەهاوێژنە ماڵەکەیەوە، بەڵام خودا خۆی و ماڵ و منداڵی دەپارێزێ، و پاش ئەو ڕوداوە دەگوێزرێتەوە، بۆ ناوەندی شۆڕش لەناو شاری سلێمانی.
• لەهاوینی ساڵی 1982دا لەدەورەیەکی زمان لەبەغدادا بەشداری دەکات، لەپشووی هەفتەدا بۆسەردان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی لەنێوان #سڵێمان بەگ# و#خورماتو#دا بەهۆی ڕووداوی سەیارەوە، ڕانی ڕاستی ورد دەبێت، و زیاد لەدوو ساڵ و نیو لە سەرجێگا دەکەوێت، ودەرفەتێکی بۆ دروست دەبێت، تا بەشێک لە بەرهەمەکانی پاکنووس بکات.
• لەساڵی 1986 بەهۆی نەچوونی بۆ جەیشە شەعبی لەوەزیفە دەردەکرێت.
• لەسەرەتای ساڵی 1987 بەتۆمەتی کارکردن بۆ دروست کردنی ڕێکخستنێکی ئیسلامی شەش مانگ لە ئەمنی سلێمانی و ئەمنی بەغدادا زیندانی دەکرێت، و دەدرێت بە دادگای شۆڕش، لەبەر ئەوەی کەئیعتیرافی نەکردبوو بەبێ تاوان دەناسرێ و بەردەبێت.
• لەمانگی 11/1987جارێکی تر هەوڵی گرتنی دەدەن، بەڵام خودا دەیپارێزێ، و بەردەست ناکەوێ، بۆیە ناچار دەبێت ڕوبکاتە، شاری #سنە# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
• پاش دوو سال مانەوە لەمانگی 10/1990دا بەناچاری ئەوێش بەجێ دێڵێت، و بەرەو پاکستان کۆچ دەکات. لە سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوئێن-UN) دەبێتە پەنابەر.
• لەساڵی 1992دا لە (زانکۆی نێودەوڵەتی ئیسلامی ئیسلام ئاباد)وەک قوتابی ماستەری أصول الدین وەر دەگیرێت، و لە 1993دا دەست بە خوێندن دەکات.
• لەساڵی 1996 لە (الجامعة الإسلامية العالمية في إسلام آباد- پاکستان) بە پلەی نایاب شەهادەی ماجستێر لە فەرموودەو زانیارییەکانیا وەردەگرێت.
• لە ساڵی 1996 تا 1999 لەکۆلیجی (أصول الدین)ی (الجامعة الإسلامية العالمية في إسلام آباد- پاکستان)، وەک وانە بێژ مامۆستا بووە.
• لەساڵی 1999دا سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی و ژن و منداڵەکانی دەگوێزێتەوە بۆ ئوسترالیا..
• لەساڵی 2015 بە پلەی نایاب دکتۆرا لە زانیارییەکانی فەرموودەدا وەردەگرێت، لە– (London humanities college) بەریتانیا.
• لەتەمەنی 17 ساڵییەوە خاوەن خێزانە و سێ کوڕ و سێ کچی هەیە.
• لەساڵی 1978یەکەم بەرهەمی (ئێستا بەختیارم) کەوتۆتە بەردیدی خوێنەران، و زیاد لە 60 بەرهەمی چاپکراو وچاپ نەکراوی هەیە..
• تائێستا سێ بەرهەمی بەزمانی عەرەبی هەیە: ماستەر نامەکەی بەناوی: العلامة البابانی ومنهجە فی کتابە اقتران النیرین کە لە320 لاپەرەی قەوارە گەورەدایە، و دکتۆرانامەکەی بەناوی (تحقیق مخطوطة الجمع بین الصحیحین مع حذف السند والمکرر من البین) کە دانراوی أبو حفص عمر بن بدر الموصلي الکردي. یە و لە 1400 لاپەڕەی قەوارە گەورەدایە، و چیرۆکێکی واقیعیش بەناوی: فی حاشیة جبل قندیل، کە لە قەبارەیەکی ناونجیدایە..
• تا ئێستا سەدان وتار و بابەتی لە سایت و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراوەتەوە..
بەهۆی بارو دۆخی واقیعی کوردستانەوە، تائێستاش هەر لە ئوسترالیا دەژی، وبەردەوامە لەنووسینەکانیدا.. ئەکاونتێکی لەسەر فەیس بووک هەیە کە نووسینەکانی خۆی تیا بڵاو دەکاتەوە بەم ناونیشانە:
https://www.facebook.com/hassan.penjweny.1
[1]