لە ساڵی 1989 لە پەیمانگای مامۆستایان و پاشان لە ئامۆژگای هونەرە جوانەکان، بەسی مۆسیقا دەردەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی لە خێزانێکی کوردپەروەرە.
لە ساڵی 1992 لە پەیمانگای تەکنیکی #سلێمانی# دەستی بە خوێندن کرد.
لە ساڵی 1995 لە گۆڤاری سەرماوەزدا یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی 1996دا، یەکەم کۆڕی چیرۆک خوێندنەوەی لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە سلێمانی بۆ گیراوە.
لە ساڵی 1995ەوە وەکوو کارمەندی بەڕیوەبەرێتی ڕۆشنبیریی سلێمانی کاری کردووە و پاشان وەکوو لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری، جگە لەوەی خۆی لەو ماوەیەدا دەیان کۆڕی ڕۆشنبیری و ئەدەبی گرتووه، هەروەها لەگەڵ بەشەکەیدا بە دەیان کۆڕ و چالاکی بۆ ڕۆشنبیران سازداوە، لە هەمووشیان گرنگتر سازدانی مەراسیمی 8ی مارس کە ساڵانە بە زەپۆسیکی تایبەت بەڕیوەی دەبرد و سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی کۆ دەکردەوە.
لە ساڵی 1998 یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی بە ناوی (حیکمەتەکانی بە قەرەج بوونم) ی بە چاپ گەیاند. جاپی یەکەمی لەسەر ئەرکی چاپەمەنی زاموا، جاپی دووەم لەسەر ئەرکی گۆڤاری (نڤار) جاپ کراوە.
هەر لە بەهاری 1998 یەکەم ژمارەی گۆڤاری (نڤار) ی خستە بەر دەستی نووسەران کە گۆڤاریکی فکری بوو و بایەخی بە چەمکەکانی کۆمەڵی مەدەنی و جیهانگیری دەدا.
لە ساڵی 1998دا ڕەشنووسی ئیسلامی سیاسی ڕەهەندی جیاوازی و پەراگەندەیی نووسیوە.
لە مانگی 6ی 1999 بۆ یەکەم جار شیعری منداڵانی، ئاوازی بۆ دانرا و کرا بە گۆرانی.
لە ساڵی 1999دا نامیلکەی (هاوناز و خاڵخاڵۆکە) کە چیرۆکی لە منداڵەوە بۆ منداڵە لەگەڵ محەمەد ڕەحیم ڕەمەزاندا، لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی (ئیم ئەی جی) بە هەردوو زمانی کوردی (کرمانجی و #سۆران#ی) و ئینگلیزی بە چاپ گەیەنراوە.
لە ساڵی 2000 ڕەشنووسی ئەنفال لە میتۆدەوە بۆ پڕۆژەی نووسیوە.
لە ساڵی 2000 ڕۆمانی (باخچە) کە لە نووسینی (مارگرێت دورا) یە، وەریگێڕایە سەر زمانی کوردی و بە چاپی گەیاند. ئەم ڕۆمانە لە چاپکراوەکانح گۆڤاری (نڤار) ە.
لە ئاداری ساڵی 2000دا، بەهۆی لێکۆڵینەوەیەک بە ناوی (ریشەی دەسەڵات لە قورئاندا) کە لە گۆڤارەکەیدا بڵاوی کردەوە، لەلایەن یەکێتی زانایانی ئیسلامی و کۆمەڵە ئیسلامییەکانەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا. گۆڤارەکە لەلایەن ئاساییشی سلێمانییەوە لە بازاڕدا کۆکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی درا و هەر هەمان ڕۆژ مۆڵەتەکەی وەرگیرایەوە.
لە 25ی ئاداری 2000، بە مادەی 200ی بڕگەی 2 بە یاسای سزادانی ئێراقی 1969، ڕاپێچی دادگا کرا، کە ئەو مادەیە لە هەموو یاسا و پرەنسیپەکانی ڕۆژنامەوانییەوە دوورە.
لە هاوینی ساڵی 2000، یەکەم ژمارەی گۆڤاری (نویکار) کە گۆڤارێکی فکری بوو و بایەخی بە ئاڕاستەی عەقڵانی و چەکمی عەلمانی دەدا، گەیاندە خوینەرانی.
لە ساڵی 2001دا، یەکەم کچە کورد بوو لە میسرەوە بانگهێشت کرا و سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
لە 3-4-2001دا، لە کۆلیجی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی دابڕا و، کوردستانی بەجێهێشت و ڕووی لە وڵاتی سووریا کرد... ماوەی 16 مانگ لە نیشتمانی عەرەبیدا مایەوە و لەو ماوەیەدا هەگبەی غەمی ئەنفال و #هەڵەبجە# و ڕاگواستنی #کەرکووک#ی دا بە کۆڵیدا و گەیاندی بە سەرجەم ڕێکخراوە مرۆییەکان و سەرجەم ڕەمزە عەرەبییە گەورەکان.
لە ساڵی 2001 بۆ یەکەم جار نەخشەی پەیکەرێکی پڕ واتای زێڕی کێشا، کە پێکهاتبوو لە تۆپی زەوی، بە واتای ئەوەی ئێمەش مافی نیشتمانمان هەیە لەسەر زەوی، دوو دەستی یەکگرتوو، واتە با هەموو وەکوو دۆست بژین نەک دوژمن، شریتێکی سەوز بە زمانی عەرەبی لە سەری نووسراوە (کی لا ننسی کردستان) واتە کورد یەکەم نەتەوە بوو کشتوکاڵی دۆزیەوە با ئەو نەتەوەیە لە بیر نەکەین... ئەمەی پێسکەش بە گەورە سیاسییەکانی عەرەب دەکرد لە سەردانەکانیدا.
هەر لە ساڵی 2001 2002 یەکەم کەس بوو کە هەوڵی ئەوەی دا هونەر و مرۆڤی کورد لە میهرەجانەکانی میسردا جێگەی ببێتەوە، داوای لە چەندین کەسایەتی کرد سەردانی کوردستان بکەن... بەڵام ئەو هەوڵەی لەلایەن لایەنە کوردییەکانەوە لەباربرا.
لە ساڵی 2001 2002، ڕەشنووسی (نامەکان بەر لە مردن ناخوێندرێنەوه) ی نووسی کۆمەڵە چیرۆک.
لە ساڵی 2001دا، بوو بە ئەندامیکی چالاکی ماڤی مرۆڤ لە نیشتمانی عەرەبیدا.
لە 19-09-2001 بەشداری کۆنگرەی ژنانی عەرەبی پێشکەوتوخوازی کرد لە شاری قاهیرەی وڵاتی میسر.
لە ساڵی 2001 دا، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی (ئامیتا) ی پێ بەخسرا کە لە ئیتالیا سازدەکرێت، بە چیرۆکی (کێ کوشتنەکەی ئاشکرا کرد) .
لە ساڵی 2002 دا، خەڵاتی ڕێزلێنانی دووەمین فێستیڤاڵی (ئامیتا) ی وەرگرت بە چیرۆکی (ژنێک لە پێکی ڕابردوودا) .
لە ساڵی 2002، چاپکردنی پەڕتووکی (ژنی کورد لە دەروازەی هەزارەی سێیەمدا) لەسەر ئەرکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لە ئاداری 2002، یەکەم کورد بوو لە کۆنگرەی لووتکەی عەرەبی کە لە لوبنان بەسترا بەشداری کرد.
لە ساڵی 2002 چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (قتلة الثلج) بە زمانی عەرەبی.
لە مانگی 9ی 2002ەوە لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێ بووە و سەرقاڵی خویندن و نووسینە بۆ ڕۆژنامە عەرەبییەکانی ئەوێ.