دامەزرێنەری ڕۆژنامەی کوردی میقداد مەدحەت #بەدرخان# کوڕی میر بەدرخان پاشایە.
ساڵی لەدایک بوون و کۆچی دوایی نەزانراوە. میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی ڕۆڵەکانیان.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/345/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=رۆژنامەی کوردستان=KTML_Style=width:17%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/345/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەی لە #22-04-1898#دا بڵاوکردەوە. پاش ئەوە لە ترسی هەڕەشەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەم براکانی تووشی ئەشکەنجە و زیندانی کردن نەبن.
ساڵی 1899 لەگەڵ عەلی بەگی برایدا هەوڵ دەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر ناکەون. هەندێک لە مێژوونووسەکان دەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی ئیتحاد و تەرەقی. ساڵی 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. ساڵی 1910 و ماوەیەک پاش ڕاگەیاندنی حکومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری دەکات لە دامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی بەپێی هەندێک سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری #دەرسیم#. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە هیچ شتێک دەربارەی ژیانی نازانرێت، میقداد مەدحەت بەدرخان جگە لەوەی کە یەکەمین ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری بزاڤی کوردییە چاپخانەیەکیشی بەناوی چاپخانەی ڕۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە دامەزراندووە، کە بە یەکەمین چاپخانەی کوردی ئەژمێردرێ.
ئەم ڕابەرە مەزنە جگە لەزمانی خۆی و زمانی تورکی و عەرەبی زمانی فەرەنسیشی بەباشی زانیوە، بۆیەلەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا کارتێکی بە زمانی فەڕەنسی بڵاوکردووەتەوە کە شارستانیبوونی عەقڵی میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.
ڕۆژی 22ی نیسان هەموو ساڵێک وەک یاد و دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردی بووەتە بۆنەیەکی نەتەوەیی لە کوردستاندا و یادی دەکرێتەوە.[1]