(ناطق)مەلا کەریم کوڕی مەعروفی ئاغای وەسمان ئاغایە ناسراوەبە ناتیق لە ساڵی 1897 زایینی لەدایکبووه، ئەم شاعیرە لەو سەردەم بۆ خوێندن پەنای بردۆتەبەر حوجره.
هاوڕێیەتی لەگەڵ شێخ مەحمودی نەمر هەبووە بەیەکەوە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی وانە و قورئانیان خوێندووه.
ناتیق لەسەر دەستی تورکەکان زۆر ئازاری دیووه، بەڵام لەسەر کوردبوون و نووسینی خۆی کۆڵی نەداوە و بەگژ هەموو دوژمنێکدا چۆتەوه. ناتیق وەکوو شاعیرانی بەر لەخۆی وەکوو نالی مەحوی و سام لێهاتوویی خۆی لەسەر ڕێبازی کلاسیک شیعری نووسیوه، شیعرێکی زۆری هەبووه، بەڵام ئەوەی هەرگیز چاوەڕێی نەدەکرد ڕووبدا ڕوویدا لەکارەساتێکدا دیوانەشیعرییەکەی سووتاوە.
وەکو میژوونووسان باسی دەکەن لە ساڵی 1963 هەڵەبجە لەلایەن دوژمنانی کورد لەسەر دەستی (زەعیم سدیق) تووشی سووتان و کاولکاری بۆتەوە یەکێک لەم تاوانە سووتاندنی بازاڕ بوو بەهۆی ئەم سووتانە دوکانەشڕۆڵەکەی ناتیقی شاعیریش بەردەکەوێت و دەسووتێ و دیوانەکەی لە ترسی دەسکەوتنی دوژمنان لەم دوکانە حەشار دابوو، بەڵام تەواوی دوکانەکە بووە بە خۆڵەمێش، ناتیق هەموو بەرهەمەکانی کەبەشێک بوو لەژیانی سووتا.
ناتیق ئەوەی دەیویست لەژیانی بەچاو نەیبینێ و هەر بەم داخەوە لە ساڵی 1967ی زایینی چاو لێک دەنێ و کۆچی دوایی دەکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ناتیق دوای ماندووبوونێکی زۆر هەریەک لە مامۆستا ساڵح هەژار و کاکەی فەلاحی شاعیر دیوانەکەیان بۆ چاپکرد لەپێناوی نەفەوتانی شیعرەکانی، بەڵام ئەوەی ئەو مەبەستی بوو نەهاتەدی ئەوەی ئەو بۆی گریا دوای چەند ساڵێک لە کۆچی هاتەدی و دیوانەکەی بۆ چاپکرا. [1]