ڕەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لە ساڵی 1953 لە شاری #کۆیە# لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (#کەکۆن#) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەشی نیگارکێشان لە بەغدا.
ڕۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ڕیزی شۆڕش، لەوێش لەبەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن کاردەکات.
لە ساڵی 1977 دا لە بەشی جموجووڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری ڕێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای یەکەمی خۆی نیشان دا.
ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی لقی هەولێر بوو.
ساڵی 1983 دەگاتە یۆگسلاڤیا، لەگەڵ هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس #ڕزگار ڕەنجەرۆ# گۆڤاری کورد دەردەکەن.
ساڵی 1984 دەچێتە یەکێتی سۆڤیەت و لە مۆسکۆ لە ئەکادیمیای بەرزی هونەری سووریکەڤ خوێندن تەواو دەکات.
ساڵی 1991 دەچیتە فینلاند. لە فینلاند کۆمیتەی ئاشتی و پشتگیری نیشتمانی کوردستانی دامەزراند.
زیاتر لە 30 ژمارەی لە گۆڤاری #دڵانپار# دەرکرد.
گەلێک چالاکی لەو وڵاتە نواندووە و جێگای پەنجەی دیاربوو.
لە 06-04-1998 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هێلسینکی دڵی لەکار دەکەوێت و ماڵاوایی دەکات.