مامە یارە کە ساڵەهای ساڵە لە سلێمانی گردێکی گەورەی بەناوەوە ناو نراوە، ناوی (یار ئەحمەد) کوڕی خدر بەگی هۆمەر ئاغای خەڵکی (هۆنەرێنە)یە کە دەکەوێتە ناوچەی بەرزنجەو بەپاڵ شاخی کوڕە کاژاوەوە لە پارێزگای سلێمانی.مامە یارە کەسایەتییەکی ناسراوی سەر دەمی فەرمان ڕەوای بابانەکان بووە، مامەیارە ئەسپسوارێکی کارامەو بەدەستو بەرد بووە، یەکێکیش بووە لە ئەفسەرکانی لەشکری بابانەکان لە کاتی فەرمان ڕەوای ئەحمەد پاشای بابان و، تۆپچی ئۆردووی بابانەکان بووە، لە ساڵی (1849تا 1850) مامە یارە لەبارەگای (ئەحمەد پاشا)ی بابان وەک شێر بەرەنگاری سوپای تورک بووە، ئازایەتیو نیشتمان پەرستی لە ناخیدا وەک کوورەی ئاگڕ داگراوەو، نەی تووانیوە بۆ مەشتێک لیرە یان لە ترسا خۆی بات بەدەستەوە، یان لەگەڵ لەشکرە شکاوەکەی (ئەحمەد پاشا)ی بابان سەنگەرەکەی چۆڵبەکاتو ڕاکات، کاتێک سوپا و ژەندەرمەی تورک وەک ڕەوەکولە هێرش دەکەنە سەر سلێمانی و ڕوودەکەنە بارەگای (ئەحمەد پاشا)ی بابان بۆتاڵانی وێرانکردنی. هێشتا یارەی قارە مان لە سەنگەرەکەی خۆیدایەو، بە تۆپەکەی ئاگر بارانی ژاندەرمە تورکەکان دەکات. ئەوانیش بە کۆمەڵو لە چەند قۆڵێکەوە بێ بەزی یانە دەیخەنە ناو بازنەی مەحاسەرەو، زامداری دەکەن، تا ئەو کاتەی هێزی گرتنی زەنجیری تۆپەکەی و توانای شەری ماوە مەجالی پێنەداوەن کەس بچێتناو کۆشکو بارەگای (ئەحمەد پاشا)ی بابان. بەڵام کاتێک بەهۆی زامداریەوە و نە بوونی پەشتیوانەو برانی پێداویستییەکانی شەرو ڕووبەڕوو بوونە و بەتەنیا و بێ چەک بە دەیان کەسو لە هەموو لایەکەوەوبە ئەڵقە دەوری دەدەن و دەیگرن.لە لێدونێکی:” پڕۆفیسۆر دوکتۆر عزدین مستفا ڕەسوڵ ” گوێم لێبووە. (کە گویە مامەیارە پیاوێکی تێک سرماو بەخۆوەش بووە.و هەموو کات جلوبرگی کوردی لە بەر دابووەو، فەقیانەی سپی بەستەوەو، مەشکیشی کردۆتەسەری.)شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد “شێرکۆ بێکەسیش ” ئەو وتەیەی پشتراستکردووەتەوە و لە چیرۆکی مامە یارە دا دەڵێت:کە کاتێک ژەندەرمەکان” مامەیارە” دەور دەگرن دەبینەن کە فەقیانەکانی لە خوێندا سوور بوون و هیچ شتێکیش نابینەن بە دەست یەوە بۆشەرو پەلامار تەنیا ئەوەی کە بەلایانەوە سەیر بووە.سەری بەرزوو چاونەترسی بووە. بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییدا هەر دەیگرن، وە ڕاستییەکیش هەیە بۆ ئەوەی کە دڵ نیامان دەکات لەوەی کە بەو دێلیەشیەوە لێی ترساون وبە گوریس دەست و قاچیان توون شەتەک داوە و خەستویانەتە سەر ئەسپێ کو بە کۆپانی پەسپەکەشەوە تون بەستوویانەتەوە. تاکوو گەیان دوویانەتە لای (نەجیب پاشا)ی والی سوڵتانی عوسمانییەکان زاتیان نەکردووە دەست و قاچی بکەنەوە، کاتێکیش بە دەست و قاچی بەستراودەگاتە بەر خێوەتی (نەجیب پاشا) بە فیزەوە، لێی دەپرسێ: تۆ ئەتزانی کە هەر خۆتی ولەگەڵ لەشکری سوڵتان دا هیچت پێناکرێت، ئەی بۆ زوو خۆت نەدا بەدەستەوە و بۆوات کرد؟ خۆ بەچاوی خۆت دیت کە چۆن لەشکری پاشاکەت شکاو هەڵهات، بۆ چی و چەشەیتانێک چوو بۆ ناو کڵیشەت کە وای لێکردی بەتنها خۆت نەدا بەدەستەوە؟ لەو کاتە دا ” مامەیارەی”چاوقایم و دڵ نەترس بەبرگی سوورلە خوێنداو جستەی بەزامەوە، وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: من تەنیانە بووم! من گردی گوڵانم لەگەڵ بوو چیای گۆیژەو ئەزمەرم لە پەشت بوون، من لە خەیاڵی سکی سووتاوی بەیانی دایکانی سلێمانی دابووم، نەک لە شکانی لەشکری پاشاو هەڵ هاتنی سەر بازانی بێ چەک وتفاقی پێویست بۆ بەرگری، من: وەکوو سەربازێکی بەوەفای نیشتمانەکەم ئەو ئەرکەم بە جێگەیاند، کە پێم سپێرا بوو، من: ئەرکی خۆم دەزانیو دەبوودەست وپێکانم بەزنجیری تۆپەکەمەوە بێ و پارێزگاری لە کۆشک وشکۆی شارەکەم بەکەم.من: سەربازێک بووم چۆن ئەمتوانم بە خاتری ڕزگار بوونی گیانی خۆم خەڵکەکەم بخەمە خەتەر و خۆم بە دەستەوە بدەم؟ بۆیە لەبەر ئەوە ناچار بووم شەرو برگری بکەموو پەشیمانیم لەسەرئەو کارەم بەم کۆژە، بۆ ئەوەی بەبمە سەربازێکی ئازای مێژووی میرنەشینەکەم. تا هێزوتوانام تێدابێت چیم لەسەربێت و لەدەست بێ بەجێی بەگەیەنم بۆ وڵاتو خەڵکەکەم. زۆرێک لە ئەفسەرانی لەشکری تورک وجەندەر مەکان ترسیان لە ئازایەتیو بەوێری ” مامەیارە ” بووە و حەزیان کردووە زووبیکوژن و لە بەینی بەرن، بەڵام فەرماندەی لەشکری سووڵتان زۆر سەرسام دەبێت بە ئازایەتی وچاو قاییەمی وگەڵ پەرستی و ئەرکناسی، هەر بۆیە دەڵی: من ئەزانم یارە کەسێکی قارەمان وباوەڕ بە خۆیەو نە بەمن ونە بابی بەسووڵتاینش ڕام نابێت و، سەری بەرزی وبروای نادات بە پلەو پایەو لیرە. هەر بۆیەش دەی هێڵمەوەو پیاوی ئازا ناکوژم.هەر ئەو کاتەو بەبرین داری بەرێی دەکەن بۆ ئەستەن بوڵ وماوەیک لە وێ دەبێت و چاودێری دەکرێت تا کەمێک زامەکانی ساڕێژ دەبنەوە تەمەنیشی بەرەو سەر دەچێتو ترسیان لێی نامێنێت چوونکا ئەزانەن گووروتینی جارانی نەماوە و، عوسمانییەکانیش هەموو شتێکیان لەژێر چاوەدێری دابووە.بۆیە لە کاتێکدا کە داوادەکات بیگەرێنەوە بۆ سلێمانی و بەداواکەی ڕازی دەبن.زۆرتریش لە بەر ئەوەبووە.کە زانیویانە هیچ خێرێکی بۆ سووڵتان نابێت.هیچ هێز وتوانایەکی بێگانە پەرستیو خۆفرۆشی تێدا نەبووە.هەر بۆ یەش سەر لەشکری سووڵتان ئاوا باس لە ” مامەیارە ” دکات و دەڵێت: (ئەگەر سەرکێشی وەک “یارەم ” لەگەڵ دابێ، من: بۆ سووڵتان چینو ماچین ئاسمان ئەگرم چیاکانی هیمالایای بۆ سەرئبرم) داستانی مامەیارە شێرکۆ بێکەس ” مامە یارە ” پیاوێکی بەسام و بەڕێز و دڵ سۆز بووە بۆ بنەماڵەی بابانییەکان، و خەڵکو شارەکەی، “مامەیارە” دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی و کەمێک بێزاری و دڵتەنگی لە خەیانەتی خەڵکانێکی چاوچنۆک و نەفەسنزم کە پێی وابووە.بەهۆی خەیانەتەوە ئەمارەتی بابان بەرەو دارمان بووەتەوە، بە بێدەنگی دائەنیشێ، لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی ژوورێکی هەبووە.بۆ حەوانەوەی، کە سەر خانو ژێر خانێک بووە. خۆی لە سەروەبووە.، و ژێرەکەیشی کرد وە بە تویلەی ئەسپەکەی، ” مامەیارە ” ئەسپی خۆشویستوەو هەمووکات ئەسپی ڕەسنی ناسیوە و هەی بووە. خۆی سوار چاکێکی کارامەو باش بووە. یەکێک بووە.لە قارەمانەکانی دوانزە سوارەی مەریوان. کە لە مێژووی کوردا پێگەو پیرۆزیەکی تایبەتیان هەیە. “مامەیارە” گەرچی سەروەتو مەڵکێکی وای کۆنەکردووەتەوە و، هەرگیزلەو سەر کردانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی کورد نەچووە وزۆر جیاوازبووە.بەڵام لە بەر ئەوەی کە منداڵی نەبووە.هیچ وەچەیەکی لە شووین جێنەماوە، هەرچی دارایەک کە هەی بووە، بە موڵک و ماڵ و سەروتەوە بەخشیویەتی بەبرازایەکی خۆی بەناوی (ئەحمەد ئاغای سلێمان) هەر لە بەڕێز پڕۆفیسۆردوکتۆر (عزەدین مەستەفا ڕەسوڵ) م بیستوە کە “مامەیارە ” چەخماخسازێکی دەستڕەنگین بووە و لەو کاتانەی کە تۆپچی لەشکری بابانەکان بووە وەستایەکی کارامە بووە بۆ درووستکردنەوەی ئەو چەکانەی کە پەکیان دەکەوت. “مامە یاەر”ی قارەمان و گیان لەسەر دەست بەر لە مەردنی وەسییەتی کردووە کە مەرد نەی بەنە گۆرستانی سەیوان کە گۆرستانێکی بەناوبانگی شاری سلێمانی یەو زۆربەی ناودارانی شار لەوێ بەخاک سپێردراوەن.بەڵام “مامەیارە”داوا دەکات لە گردی “مامەیارە وەی شارن، ئەم وەسییەتەی “مامەیارە” لە دوو خاڵدا خۆی دەبینێتەوە، یەکەمیان لە چیرۆکی ” مامەیار”ە دا کە بە خامەی شاحیری پایەبەرزی گەلەکەمان مامۆشتا شێرکۆ بێکەش گوایە ” مامەیار”ە وتویەتی: مەم بەنە سەیوان خەزنەداری (ئەحمەد پاشا)ی لێیە، دەیارە زۆر تورەبووە.و داروخانی میرنەشینەکەی و لە هەڵەی کەسانێک دڵ گران بووە، کە پێیوابووە.بوونەتە هۆکارێک بۆ شکانی لەشکرەکەیان ودوای مەردەنیان لە سەیوان نێژراوەن، بۆ ئەو نەی ویستوە لە گەردی سەیوان بێت. وە هۆکاری دووەم کە داوای کردووە لە گردی گوڵان بێت گۆرەکەی پێ دەچێت هەر وەکوو وەفایەک بێت بۆ ئەو ئەرکەی کە کاتی خۆی پێی سپێردراوە و ئارەزوودەکات بۆ ئەبەد لەو گردەبێت. هەر لە بەڕێز پڕۆفیسۆردوکتۆر (عزەدین مەستەفا ڕەسوڵ):م بیستوە کە ئەوسا گردی “مامەیار”ە گردێکی چۆڵبووە.کوتۆتە قەراخ شار، لە سەردەمی زوودا کە نەخٶشی زۆربووە.ودەواودەرمان وچارەسەروەرگرتن کەم و ئەستەم بووە. لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستاننەوە چەند خێزانێک ڕوویان کردۆتە سلێمانی کە ئەو خێزانانە دووچاری نەخۆشییەک بوون کە لەوسەردەمانە لەناو خەڵکا زۆر بووە.بەناوی گولی و خەڵکانی زۆر بەو نەخۆشییەوەناڵان دوویانە و لە ئازارەکەیشی ناخۆشتر دوور کەوتنەوەی خەڵکی تر بووە لێیانە وە، کاتێک ئەو خێزانانە هانابۆ سلێمانی دێنەن ڕێگای ناو شار یان پێنادەن ولەو گردە ڕەشماڵو چیخ هەڵ ئەدن، لەو کاتەوە ئەم گردە پێی دەڵێن گردی گولان، بەڵام دوای ماوەیەک ئەو خێزانانە سەلامەتیو شفا دەرگای بەخێریان لێدەکاتەوە و هەموویان باش دەبنەوە، لە سەرزاران دەماودەم دەکاتو دەڵێن: گولەکان بوون بە گوڵ، هەر لەو کاتەوە گردی گولان گۆردراوە بۆ گردی گوڵان، کاتێکیش کە “مامەیار”ەی سەر تۆپچی ئۆردووی بابانەکان کۆچی کرد و لەسەر وەسییەتی خۆی لەگردی (گوڵان) نێژرا، خەڵکی سلێمانی بەخۆشەویستی ئەو شۆرە سوارەی کورد ویەکێک لە سوارە ئازاکانی 12 سوراەی مەریوان ناوی ئەو گردە لە گردی (گوڵانەوە (گۆڕڕاوە بۆ گردی” مامە یار”ە، (حاجی تۆفی پیرە مێردی) نەمریش بۆ بەرز ڕاگرتنی هەموو سەرەتای بە هارێک بۆ بەرزراگرتی جەژنی نەورۆز جێژنی نەتەوایەتی گەلی کورد لەگردی ” مامەیار” ە خەڵکی کۆکردووەتەوە و هانی داوەن تا وەکوو هەموو ساڵێک لەو گردە جەژنی نەروۆز یاد بکەنەوە.