کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,627
وێنە
  123,367
پەرتووک PDF
  22,047
فایلی پەیوەندیدار
  124,699
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,798
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,258
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,641
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,394
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,501
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,021
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,793
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,444
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,923
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,032
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,094
شەهیدان 
11,885
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
888
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,217
PDF 
34,611
MP4 
3,812
IMG 
232,482
∑   تێکڕا 
272,122
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
قانع - قانیع
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter1
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)7
English - English3
عربي - Arabic18
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
قانع
قانع
قانع یان قانیع، ناوی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشیە و لەنەوەی (کابل) ی #مەریوان#ن.
لە 15ئەیلولی 1898 لە گوندی (ڕیشێن) ی بناری #شارەزوور# لەدایک بووە.
لە تەمەنی (40) ڕۆژیدا بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی دوو ساڵیشدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی قانع لەزەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد.
بەهەتیوی لەلای خزمێکیان کە ناوی (ئاغا سەید حسێنی چۆڕ) ی بووە لە ناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن.
پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ #سلێمانی# و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.=KTML_Embed_Begin=width:10%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=تۆمارێکی دەنگیی قانع=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/730/0001.MP3?ver=132334148364541781=KTML_Embed_End=
هەر بە مەبەستی گەڕان بەشارەکانی کوردستان دا بۆ خوێندن چووەتە (#سنە# و مەریوان و سابڵاخ و #بۆکان# و #شنۆ# و #هەولێر# و کۆیە و #کەرکووک# و سلێمانی و بیارە) و دوا قۆناغی خوێندنیشی لەمەریوان تەواوکردووە.
قانع بەر لەوەی بەتەواوی فێری خوێندن و نووسین ببێت توانای شاعیرێتی تێدا دەرکەوتووە و لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانیدا خوی داوەتەوە هۆنراوەی ئایینی.
دواتر بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە خولیای هۆنراوەی نیشتمانپەروەری بووە، خوێندنەوەی پەرتووکێکی دەستنووسی فارسی بەناوی (وقایع ال اردەلان) کەباسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیر کەران، هێندەی تر کار دەکاتە سەر دەروونی شاعیر و بەرهەمە هۆنراوەییەکانی و ئیتر دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی ونیشتمانپەرەوەر.
لایەنە لەیەک نەچووەکانی هۆنراوەەکانی شاعیر ئەوە دەگەیەنێت کەزادەی فیکری یەک سەردەم و پێویستی یەک قۆناغ و بەرهەمی یەک ئێش و ئازار نین، بەردەوام باوەڕی بەیەکگرتنی جەماوەرو یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبووە و لە سەرەتای چلەکانەوە بەتایبەتیی لەرۆژگاری دووەمین جەنگی جیهانیدا ڕێبازی سۆشیالیستی وەکوو دیاردەیەکی سیاسی زیندوو لەناو هۆنراوەەکانییدا ڕەنگی دایەوە و لەسەنگەری هۆنراوەی شۆڕشگێرانەدا دژی دەرەبەگی چەوسێنەرو ئیمپریالیزم بووە و هەمیشە دڵی لەگەڵ ئازار و ئاواتی مرۆڤی جوتیاری چەوساوەی کورددا بووە و وەک شاعیرێکی دڵسۆز و خەم خۆری کورد هۆنراوەی بۆ نەتەوەی کورد هۆنیتەوە و لەگەڵ بەسەرهات و کارەسات و ڕاپەڕین و شۆڕش و دەستکەوتەکانی کورددا ژیاوە.
لە هۆنراوەەکانییدا داوای مافەکانی ژنانی کردووە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
قانع لە سەرەتای پەنجاکاندا بە هاوکاری مامۆستایان (عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا) توانی پێنج بەش لە هۆنراوەەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا و قەوارەی تایبەتیی چاپ بکات، کە ئەم بەرهەمانەن (گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی #پێنجوێن#، شاخی هەورامان، دەشتی #گەرمیان#) .
لە ژیانیدا گەلێ کار و پیشەی کردووە لەوانە مامۆستای قوتابخانەو کرێکاری و مامۆستای مزگەوت و جوتیاری و ئاشەوانی و فەرمانبەرێتی.
لە کۆتایی پەنجاکاندا چەند جارێک خراوەتە بەندیخانە. لە ساڵی (1960) دا لەبەندیخانەی سلێمانی چۆنییەتی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییەکان کردووە.
لە (1963) دا لەگەڵ وریای کوڕیدا لەبەندیخانەی (قەجەر) ی تاراندا زیندانی دەکرێت و هەر لەو بەندیخانەیەدا هۆنراوە بەناوبانگەکەی نووسیوە کەدەڵێت:
=KTML_Bold=ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە=KTML_End=
قانع، ڕۆژی #07-05-1965# لە گوندی #لەنگەدێ# لە ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەم بابەتە 421,997 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 16
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 420
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 15-09-1898
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-05-1965 (67 ساڵ)
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 421,997 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 10-05-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!