کوڕی ئەحمەد پاشای کوڕی سڵێمان پاشای بابان، یەکێکە لە میرە هەرە بەناوبانگەکانی #میرنشینی بابان# و گەورەترین بەرهەمیشی درووستکردنی شاری #سلێمانی#-یە.
برایم پاشا شازادەیەکی ئازا و جوامێر بووە، لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا شارەزاییەکی تەواوی هەبووە.. بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی لە بەغدا بەسەر بردووە، لەبەر ئەوە حەزی لە ژیانی شارستانی بووە، هەر بۆیە لەناو کاربەدەستانی ویلایەتی بەغداا خۆشەویست و بەڕێز بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/756/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیبراهیم پاشای بابان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/756/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ئەو سەردەمەی مێژووی میرنشینی بابان، سەردەمی ناکۆکی نێوان میرەکانی بابانو دەستێوەردانی ڕۆم و عەجەم بوو لە کاروباری میرنشینەکەدا، بۆیە زووزوو میرەکان دەگۆڕران.
سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن: پاشئەوەی کە لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەدا #مەحمود پاشای بابان# وڵاتی بەبەی جێهێشت، والی بەغدا کە ناوی سڵێمان پاشا بوو، ئیبراهیم پاشای برازای مەحمود پاشای کرد بە فەرمانڕەوای بابان.
یەکەمین ئیشی ئیبراهیم پاشا دوای دەستبەکاربوونی ئەوەبوو لە نزیک گوندی #مەڵکەندی# و لە نزیک ئەو سەرایەی کە ساڵی 1775 مەحمود پاشا درووستی کرد بوو، بناغەی شارێکی هاوچەرخی دامەزراندو ساڵی 1784 ئەو شارەی کە ناوی نرا (سلێمانی) بوو بە پایتەختی #میرنشینی بابان#.
ئیبراهیم پاشای بابان، جگە لەو خزمەتە گەورەیەش، هەمیشە هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنی ئاساییشی داوە و توانی بە بێ شەڕ و هەڵا، دەسەڵاتی بابانەکان بگەیەنێتە #خانەقین# و #زەهاو# و #قەسری شیرین#.. بەڵام ڕووداوە ئاڵۆزەکان و بەرژەوەندی هێزە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە دژی ئەوە بوون ئاشتی و ئاساییش لە وڵاتی باباندا جێگیرببێت و چەند جارێک ئەم پاشا خێرخوازەیان لەسەر کار لابرد و دووبارە کردیانەوە بە فەرمانڕەوای میرنشینی بابان.
ساڵی 1796 کاتێک کە ئیبراهیم پاشا بە خۆی و لەشکرەکەیەوە بۆ یارمەتیدانی والی عوسمانی چووبوونە ناوچەی #شنگال#، برایم پاشا لەنزیک شاری #موسڵ# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە نزیک مەرقەدی پێغەمبەر یونس بەخاکسپێردرا.