کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,174
وێنە
  123,503
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,953
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تەها کەریمی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link4
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram2
Twitter1
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)2
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تەها کەریمی
تەها کەریمی
تەها ئەحمەد شەریف، ناسراو بە (تەها کەریمی) ، ساڵی 1975 لە گوندی #بۆیەن#ی سەربە شاری #بانە#ی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە بنەماڵەیەکی (وەرزێر) لەدایک بووە. دایکی ناوی (عادڵە فەتاحی) یە کە بە (عەیلێ) ناسراوە.
سەرەتا، خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، دواتر لەگەڵ دایەگەورە و باوەگەورەی و مامی (د. ڕەئووف کەریمی) دا، بۆ شاری بانە چووە، هەر لەوێ، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تەواوکردووە. هەر لە سەرەتاوە خولیای خوێندنەوەی هەبووە، بە هاوکاریی باوک و دایکی و بە ڕێنوێنیی مامی، جگە لە خوێندنی قوتابخانە، دەستی بە خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبی و فیکری و مێژووییەکان کردووە و فێری زمانی کوردیش بووە، هەروەها حەزی بە دیوانی شاعیران: هێمن، هەژار، قانع، خەیام. کردووە.
ساڵی 1989، لە کردنەوەی (ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە) دا، کە لەو کاتە یەکەم ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە بووە، بەشدار بووە. هەر لە شاری بانە، پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ نووسەران و چالاکانی وەک #عەتا نەهایی# و #کەریم دافعی# بەستووە.
ئەم تێکەڵبوونەوەیەی بە جیهانی ئەدەبی و ئاڵۆزی ژیانی کۆمەڵایەتی، وای لە تەها کردووە دەست بە نووسین بکات و یەکەمجار بە چیرۆکی (سەمای فریشتەی ڕاستی) دەستی پێ کردووە وەک یەکەم بەرهەمی لە (گۆڤاری سروە-ساڵی 1996) دا بڵاو بووەتەوە.
ساڵی 1994، لە (بەشی پەرستاری-تەکنیسیەنی نەشتەرگەری) ی (زانکۆی پزیشکیی گەیلان) ی شاری (ڕەشت) وەرگیراوە و دوای دوو ساڵ تەواوی کردووە.
ساڵی 1997، بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی یەک ساڵەی (ئەنجوومەنی سینەمای جەوان) دا لە شاری #کرماشان# کردووە. بەمەش لە خولیاکانی نزیک بووەتەوە و هەر لە ساڵی 1997دا، یەکەم سیناریۆی بە ناوی (گەلاوێژ) ەوە نووسیوە کە لە (فیستیڤاڵی فیلمی ڕوستا-ئێران) دا، خەڵاتی سێیەمی سیناریۆی وەرگرتووە.
ساڵی 1998، دووەم سیناریۆی بەناوی (دووبارە هەر سبەینێ) نووسیوە کە لە فیستیڤاڵی سینەمای گەنجان لە تاران وەرگیراوە و چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەمانە سەرەتایەک بوون بۆ درووستکردنی یەکەم کوورتەفیلمی بەناوی (من و تۆ) و کە پێش چوونە زانکۆ بەرهەم هاتووه.
ساڵی 1999 و بۆ ماوەی شەش مانگ لە نەخۆشخانەی شاری بانە کاری کردووە، کاتێک هەلی کارەکەی بۆ نوێ نەکراوەتەوە، دووبارە هەوڵی خوێندنی داوە و ساڵانی 2000-2004، زانکۆی هونەریی تاران-کۆلێژی سینەما و شانۆ، بە فیلمی #کوێستانی سپی#، بە پلەی بیست لە بیست بڕوانامە (بەکالۆریۆس) ی بەدەست هێناوە، لە ماوەی خوێندکاریی زانکۆدا، چوار کوورتەفیلمی (وڵاتی گوڵەبەڕۆژەکان، سەمای مروارییەکان، سنووری ژین، زریان) ی بەرهەم هێناوە.
تەها لە هەوڵی جیدیدا بووە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی سینەمایی و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵی 2006، بەرەو هەرێمی کوردستان هاتووە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی (منداڵپارێزی کوردستان) ، بەشی (سینەماتیک) ی لە (سەنتەری گەنجان) ی شاری #سلێمانی# دامەزراندووە، دواتریش لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا، هەر بەم ناوەوە ستوونێکی بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 2008، لەگەڵ خاتوو (ئەوین شەریفی) دا خێزانی پێک هێناوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە. ماوەی نێوان ساڵانی 2006 -2013، کۆمەڵێک کاری هونەریی (درامی و دیکۆمێنت) ی بە ئەنجام گەیاندووە، کە هەموویان بە شێوازێکی جیاواز ڕاستییەکانی ژیان و مێژووی کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان و ناوچەکەیان نیشان داوە... هەندێکیان لە ئاستی کوردستان و دەرەوەدا، چەند خەڵاتێکیان بەدەست هێناوە، هەروەها زۆربەی کارەکانی، لە فیستیڤاڵ و چالاکییە هونەری و کەلتوورییەکاندا، جێی تایبەت و شایستەیان بەدەست هێناوە.
لە دوا ئێوارەی کارکردنی لە فیلمی دیکۆمێنتی (دەستنووسەکانمان) دا، بەرەو ماڵ گەڕاوەتەوە و دەمژمێر 8ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (29ی ئایاری 2013) لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر شەقامی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، ماڵاوایی لە ژیان و هونەری سینەما کردووە.
تەرمەکەی دوای ئەم مەرگەساتە، بە بەشداریی دۆست و خۆشەویستانی تەها و خەمخۆرانی هونەر، لە شاری سلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێ کراوە و لە یەک کاتدا بنەماڵەکەی لە شاری (بانە) و دۆستانیشی لە شاری (سلێمانی) ، پرسەیان بۆ گێڕاوە.
سەرچاوە: پەرتووکی (#تەها کەریمی.. ئەفسانەی سپیدارێک#) ..ئامادەکردنی: بوار نوورەدین.. لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی-2013
ئادان [1]
ئەم بابەتە 73,530 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 17
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 07-01-1975
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-05-2013 (38 ساڵ)
جۆری کەس: سینەماکار
جۆری کەس: چیرۆکنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بانە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 73,530 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.343 KB 30-05-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.28 KB 29-05-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.19 KB 01-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!