کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,104
وێنە
  124,409
پەرتووک PDF
  22,120
فایلی پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەتا نەهایی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەتا نەهایی
عەتا نەهایی
وەک دایکم دەیوت لە شەوێکی جەژنی قوربانی ساڵی 1339ی کۆچی (1960 ز) لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتوومەتە دنیا، لە شەوێکی ساردی پاییزی یان زستانی، نازانم. گوایە باوکم لە خۆشییان گوێزەبانی بەشیوەتەوە، دایە گەورەم ئەو شەوە و چەند شەوی لەوە دواش بە ژوور سەرمەوە دانیشتووە و دووعای خوێندووە.بۆ ئەوە کە منیش وەک دوو برا و ڕەنگە دوو خوشکی دیکەی بەر لە خۆم نەمرم، ناویان ناوم عەتائوڵڵا، واتە دیاری خودا. دڵخۆش بوون کە خودا دیاریەک بە کەسێک بدات لێی وەرناگرێتەوە.
شتێکی ئەوتۆم لە منداڵیم لە بیر نییە. یەکەم دیمەنێک کە لە بیرمە لەگەڵ دایک و خوشکم لە کەپرێکدا بووین، کەپرێک لە ناو ڕەز و باخێکی داوێنی کێوی ئاربەبا، ئێوارە بوو چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکم بووین، پێدەچی ئەو دەمە سێ ساڵم تەمەن بووبێت. دووەم دیمەنێک کە لە بیرمە لەگەڵ منداڵێکیتر لەبەر دەرکە، لەسەر گڵ و خۆڵ، جادەمان کێشابوو، ئوتومبیلێکی بچووکی لاسیقم لێدەخوڕی. لە دیمەنی سێیەمدا کەوای زەڕی کوردییان بۆ لەبەر کردبووم و مێزەر یان شەدەیەکی بچووکیان بۆ لەسەر نابووم، باوکم دەستی گرتبووم و نازانم بۆ کوێی دەبردم. بەو تیشکی شادییە کە لە چاوی باوکمدا بوو من لە بیرم ماوە، دیارە ئەوە یەکەم گەشت و گەڕانی باوکێکی منداڵ خۆشەویست و کوڕێکی چوار یان ئەوپەڕی پێنج ساڵان بووە.شەش ساڵان بووم کە ڕۆژێک باوکم دەستی گرتم و لە کاتێکدا کەڵەبابێکی بن باڵ دابوو بۆ شوێنێکی بردم کە ناسنامە بە منداڵان دەدەن.کابرایەکی باریکەڵەی ڕووخۆش ناسنامەی دامێ و وەک هاووڵاتییەک وەیگرتم، بەڵام کەڵەبابە دیارییەکەی بە خۆم بەخشییەوە. چەند ڕۆژ دوای ئەوە بوو کە ناردییانم بۆ قوتابخانە. سەرەتایی و ناوەندی و دوو ساڵ دوا ناوەندیشم لە بانە خوێند، پاشان چووم بۆ پەیمانگەی مامۆستایان (دانشسەرای موقەدەماتی) شاری وەرامینی نزیک تاران. پاش دوو ساڵ پەیمانگەشم لەو شارە تەواوکرد. لە هەموو ماوەی خوێندندا قوتابییەکی زیرەک و باش بووم، دایکم و باوکم، دوو مرۆڤی هەژار و زەحمەتکێش کە من بۆنە و بیانووی ژیانییان بووم، شانازییان پێوە دەکردم. پاش تەواوکردنی پەیمانگە لە ساڵی 1357 کە ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران بوو، وەک مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندێکی شاری بانە دامەزرام. بەڵام پاش سێ ساڵ بۆ هەمیشە لەسەر پیشەکەم دەرکرام.
لە منداڵییەوە تەنیا دڵخۆشیم خوێندنەوە و نووسین بووە. سەرەتا بە شیعر دەستم پێکردووە. لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە شیعرم بە زمانی کوردی نووسیوە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵی لە پەیمانگە یەکەم چیرۆکی بڵیندم نووسیوە و بەو هۆیەوە لەلایەن بەرپرسانی پەیمانگە وە تەمی کراوم. لە پاش شۆڕشی ساڵی پەنجا و حەوت بە جیدی دەستم بە نووسین و بڵاو کردنەوە لە گۆڤارە کوردییەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە و یەکەم کۆمەڵە چیرۆکم، وەک یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی کوردی کە لە پاش شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ وبڵاو بووبیتەوە، لە ساڵی 1372 ی کۆچی هەتاوی چاپ و بڵاو کردۆتەوە. لەوەدوا ئیتر ئەدەب و بە تایبەت ئەدەبی داستانی بووەتە سەرەکیترین داڵغەی ژیانم. لە ماوەی ژیانی ئەدەبیمدا تا ئێستا سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕۆمان و دەیان وتاری ئەدەبی و تیۆریکم بڵاو کردۆتەوه. هەروەها ئانتۆلۆژییەکی چیرۆکی هاوچەرخی فارسی و شەش ڕۆمانی باشترین ڕۆماننووسەکانی دنیام کردووە بە کوردی و لەسەریانم نوویسیوە. بە زمانی فارسیش جگە لە چەند وتار و گفتوگۆی ئەدەبی و چیرۆک کە لە گۆڤارە فارسییەکاندا بڵاوم کردوونەتەوە، لەسەر داوای دەزگای میراتی فەرهەنگی ئێران لە تاران کتیبێکم لەسەر ئەدەبی داستانی کۆنی کوردی بە ناوی (شیکاری بنەمایی بەیتی عاشقانەی کوردی (تحلیل ساختاریی مەنزومەهای کۆردی) نووسیوە. لە زۆربەی کۆڕ و کۆنگرە ئەدەبی و ڕۆشنبیریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریم کردووە. لە زۆر کۆڕ و فستیڤاڵی ئەدەبی لە باشووری کوردستان (#سلێمانی# و #هەولێر#) ، باکووری کوردستان (#ئامەد#) ، بەشداریم کردووە و وتارم خوێندۆتەوە. لە ساڵی 1984 لەسەر داوەتی زانکۆی ئۆپسالای وڵاتی سوید سەفەرێکی مانگ و نیوەم بۆ ئەو وڵاتە کردووە و لەو زانکۆیە و لە شاری ستۆکهۆلم لەسەر ئەدەبی کوردی وتارم پێشکەش کردووە. لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان زۆر کۆڕی تایبەتم بۆ گیراوە.
خەڵاتی ساڵانەی دەزگای ئاراسی هەولێرم لە ساڵی 2005 و، خەڵاتی زێڕینی هەردی بۆ داهێنانم لە ساڵی 2008 لە فستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە.
ئەوەی کە تا ئێستا وەک پەڕتووک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوم کردوونەتەوە بریتین لە:
نووسین:
1- زریکە (کۆمەڵە چیرۆک) بڵاوکراوەی ناجی / بانە 1372
2 - تەنگانە (کۆمەڵە چیرۆک) لەسەر ئەرکی نووسەر/ تەورێز 1374
3 - گوڵی شۆڕان (رۆمان) بڵاوکراوەی محەمەدی / #سەقز# 1377
4 - ئەو باڵندە بریندارە کە منم (کۆمەڵە چیرۆک) دەزگای سەردەم / سلێمانی 2004
5 - باڵندەکانی دەم با (رۆمان) ئەنستیتۆی فەرهەنگی و نەشری ژیار/ تاران 1381
6 - گرەوی بەختی هەڵاڵە (رۆمان) بڵاوکراوەی ڕەنج / سلێمانی 2008
7 - کۆی بەرهەمەکان/2 بەرگ (رۆمان و چیرۆک) دەزگای ئاراس / هەولێر 2006
8 - تحلیل ساختاری منضومەهای عاشقانەی کوردی / (بە زمانی فارسی) / ئیجازەی چاپی پێنەدراوە
وەرگێڕان
1 - شازادە ئحتجاب (رۆمان) هووشەنگ گوڵشیری دەزگای سەردەم / سلێمانی 2001
2 - جەیمس جۆیس (خوێندنەوە) ج - م- ستوارت دەزگای سەردەم / سلێمانی 2003
3 - ماڵی ڕووناکان (کۆ چیرۆک) نووسەرانی ئێرانی دەزگای ئاراس / هەولێر 2004
4 - بارۆنی سەر دارەکان (رۆمان) ئیتالۆ کالڤینۆ دەزگای سەردەم / سلێمانی 2007
5 - قەسابخانەی ژمارە 5 (رۆمان) کوورت ڤۆنێ گات دەزگای سەردەم / سلێمانی 2008
6 -سووکی لەتاقەت بەدەری بوون (رۆمان) میلان کۆندێرا دەزگای سەردەم / سلێمانی 2009
ئەم بابەتە 25,618 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی عەتا نەهایی
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1960 (66 ساڵ)
جۆری کەس: وەرگێڕ
جۆری کەس: ڕۆماننووس
جۆری کەس: چیرۆکنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بانە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 25,618 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.113 KB 19-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!