تیپی مۆسیقای سلێمانی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو. لە ساڵی 1967 لەلایەن دەستەیەک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی دامەزرا. بە فەرمی ناساندن و وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی دواکەوت بۆ ساڵی 1973.
ئەندامەکان پێشتر بە شێوەی جیاجیا لە هەندێک لە گرووپە مۆسیقاکانی تر وەکوو (هیوا) و (خۆشی و بەختیاری) چالاک بوون و لە ڕادیۆ بەغدا بەرهەمیان تۆمار کردبوو کە دواتر هەڵکەوتی پێشکەش کردنی چەند گۆرانی لە هۆڵی سانەوی سلێمانی دەبێتە هەوێنی دروست بوونی ئەم تیپە. ساڵی 1969 لەگەڵ هونەرمەندانی شانۆ تێکەڵ دەبن و تیپی (نواندن و مۆسیقای سلێمانی) دەست بەکار دەکا و ساڵێک بەردەوام دەبێت.
وێڕای دژواری لە کارکردنی هونەریی لەساڵانی تازە دامەزراندنیدا، بەڵام تیپی مۆسیقای سلێمانی ڕۆڵی هەبووە لە پاراستن و بەردەوامیدان بەشوناس و مۆسیقای کوردی.
دامەزرێنەران
دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی هەریەکە لە
ئەنوەر قەرەداغی
ولیەم یوحەننا
فەرەیدوون سەعید دارتاش
فەرید عیسا نەزەر
محەممەد ئەمین حوسێن
ئەندامە سەرەتایییەکان:
فرەنسیس داود
خالید سەرکار
حسێن عەلی
سەربەست محەممەد
جەمال شادان
مەحموود دەف ژن
ئیبراهیم محەممەد
گۆرانیبێژەکان
بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:
عەلی مەردان
تایەر تۆفیق
ڕەشۆل
حەسەن زیرەک
محەممەد ماملێ
ڕەسووڵ گەردی
کەریم کابان
قادر کابان
جەماڵ کابان
عوسمان عەلی خەیات
محەممەد ڕەزا
حەمەساڵح دیلان
حوسێن عەلی
باکووری
خەسرەو تۆفیق
هۆمەر دزەیی
شەماڵ سائیب
فوئاد ئەحمەد
تەحسین تەها
حەمەجەزا عەلی
ناسر ڕەزازی
ئیبراهیم خەیات
تۆفیق عەلی
ئەسعەد قەرەداغی
عەدنان کەریم
سەمیرە نادر
کەریم خەمزەیی
محەممەد ئیبراهمیم عەبدول (حەمە قوتو)
ئەسعەد قەرەداغی
حەسەن گەرمیانی
عەباس محەممەد
عەبدولقادر حەسەن
کامەران عەبدولمەجید
مستەفا ڕەئووف
نەوڕۆز عەلی
ئاوات فایق چالاک
هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی
قادر کابان:
لە درزی پەچەوە
بە جارێ ماڵی وێرانم
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
کەریم کابان:
یار جوانە
لێ لێ لۆ لۆ
یاران وەسیەتم
قەت نەدەی ئازاری گیانی
گیانە لە پرخەی خەوی خاومدا
ئیبراهیم خەیات:
سیاچەمانە
هەر من ناشادم
لەژێر ئاسمانی شینا
بۆ ڕەنجەڕۆت کردم
ئامان لەو قژە زەردە
گیانەکەم بۆ وات لێکردم
ناسر ڕەزازی:
هەڕزاڵێ
نازت بێ
دە مەگری مەگری
کەریم خەمزەیی:
ئاوەدان مەهاباد
محەممەد ئیبراهیم عەبدول (حەمە قوتو)
سەوزەی کاڵەبەی
عوسمان عەلی خەیات:
شیرینێ و مریمێ
کۆرپەی دڵەکەی من
غەزاڵێ
دە بێنە بێنە
کەسەکەم بۆ من نازانم
کەی گوڵ وێنەی تۆ ناسک و جوانە
ئەسعەد قەرەداغی:
خانم خانمێ
لە یادم ناچێ
سەوزەڵێ واهاتم
تەنکە مەڕۆ لە دواتم
ناسکۆڵەگیان
هەی بێنن
کەمەرەشل
کۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردەن کەش
کاروانچی
تۆفیق عەلی:
خانباجی
خانمێ وادێ
سوێلە باڵابەرز
یار وەرەوە
تەنکەتەنکەی باران
عەدنان کەریم:
شەوی تاریک و بێدەنگی
دەسماڵێ دەسماڵێ
حەسەن گەرمیانی:
لەرزان
لێم یاخییە
مەیلەنگێنە
کەژاڵێ
لانک
سەوزەڵێ و خانم
عەباس محەممەد:
خەوە خەیاڵە
وەی وەی
هەی دەنوێ
بۆ یەک شەو
عەبدولقادر حەسەن:
بەهارە
هۆ کچێ
خانمی مەزەدار
بەیانی بوو
تەیری بێ دان
کامەران عەبدولمەجید:
لاوە لاوە
سەمیرە نادر:
چاوێ هەڵبێنە
مستەفا ڕەئووف:
دەریا
نەورۆز عەلی:
بەهاران خۆشە
ئاوات فایق چالاک:
پەلە مەکە [1]