لە ساڵی 1999 لە سلێمانی دامەزراوە و تا ئێستا چەندین خولی هونەری یۆگای کردۆتەوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=1228&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی پەیرەوو پرۆگرامی کۆمەڵەی یۆگا لە کوردستان=KTML_Link_External_End=
ناوو پێناسەی کۆمەڵە:-
1.ناوی کۆمەڵە: کۆمەڵەی یۆگا لە کوردستان
2.پێناسەی کۆمەڵە: کۆمەڵەی یۆگا لە کوردستان کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی پیشەیی قازانج نەویستە و خاوەنی کەسێتی مەعنەوەیە، تێدەکۆشێت لەپێناو بڵاوکردنەوەی یۆگا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا بەمەبەستی خزمەتکردنی خوازیارانی یۆگا لە ڕوی جەستەیی و دەروونی و ڕۆحیەوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و بەئاگا.
3.بارەگای کۆمەڵە : کوردستانی عێراق/ شاری سلێمانی /گەڕەکی سلێمانی تازە. کۆمەڵە دەتوانێت لەداهاتوودا لق لەشارو شارۆچکەکانی تری کوردستان و عێراق بکاتەوە.