لە شاری #سلێمانی#/ گەڕەکی #چوارباخ# لەدایکبووە.
قوتابخانەی سەرەتای و ئامادەیی هەر لەو شارە خوێندووە.
1988 پەیمانگای ئیدارەی لە #کەرکووک# تەواوکردووە.
1992-2011 لە وڵاتی سوید ژیاوە.
1992 چاوە زەردەکان/ شیعر.
1994 کڵاوەکەم پڕە لە باران و گوڵ/ شیعر.
1996 ئاوێنە سەرابییەکان/ ڕۆمان.
1997 بووەتە سکرتێری نووسینی گۆڤاری “ڕەهەند”.
1998 کیشوەرێک لە خەون/ شیعر.
1998 هەنار/ شیعر “هەندێک لە شیعرەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی سویدی”.
2001 دوو کلووە بەفر/ چیرۆکی منداڵان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سویدی.
2001 سەفەرنامە/ ئەدەبی سەفەر.
2004 سێوی سوور/ شیعر.
2006 هاورێ نیگارکیشەکەم لیگیا بۆینگا. وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
2006 بۆنی شەراب لە هەناسەم دێت/ ئەدەبی نامە.
2007 منداڵێک لەسەر مانگە/ ڕۆمان.
2008 دوانزە شازادە سەماکەرەکە/ چیرۆکی منداڵان، نووسینی: برایانی گریم، وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
2008 یار لە باخە/ شیعر.
2009 ئەوەی ژیان ڕزگار ئەکات جوانییە/ کۆمەڵیک وتوێژی ئەدەبی لەگەڵ هیوا قادر.
2009 جورئەتی کوشتن/ شانۆ. نووسینی: لاش ئالین، وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
2009 ژیان جوانە/ وتوێژ. وەرگێڕانی کۆمەڵێک وتوێژ لەگەڵ نووسەران لە زمانی سویدی و عەرەبییەوە.
2010 منداڵانی گەڕەک/ ڕۆمان.
2011 عەشق/ چیرۆکی منداڵان. وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سویدی.
2011 بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم.
2011 گێڕانەوەیەکی شیعری لە بەندیخانەی پشووەوە/ نامە. نووسینی پاولۆ کۆیلۆ. وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
2012 گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکمدا/ سازدانی نینار ئیسبەر. وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
2012 دیوان/ کۆیی شیعری.
2013 هاوینەکەی هیرمان/ چیرۆکی منداڵان، نووسینی: ستیان هۆل. وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
2013 بۆتە ئەندامی ئەنجوومەن لە دەزگای سەردەم/ سلێمانی.
2013 بۆتە سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبی سەردەم، لە #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە:
www.hiwakader.com
ئیمەیڵ: : hiwa.kadr@sardem.org