کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,343
وێنە
  123,517
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  125,018
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەلی باپیر
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەلی باپیر
عەلی باپیر
ئەمیری #کۆمەڵی ئیسلامی# لە کوردستان عەلی باپیر لە ساڵی 1961 لە لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی #سەنگەسەر# لە دایکبووە، ساڵی 1980 دا چووە بۆ نەجەف لەوێ کۆلێژی شەریعە و زانستی ئیسلامی تەواوکردووە، ساڵی 1981 چوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەیی یەک ساڵدا خۆی فێری زمانی فارسی کردووە، دوای شەش مانگ مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو تارانی پایتەختی ئیران بەڕێدەکەوێ بەنیازی درێژەدان بە خوێندنی زانکۆ، بەڵام پاش شەش مانگ مانەوە ھەوڵەکانی بێھوودە دەبن و دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە ڕێی چەند دۆست و برادەرێکەوە کێشەی ڕژێمی بەشێوەیەکی کاتی بۆ چارەسەر دەکرێت و سەرەنجام لە ئەوقافی ھەولێر تاقیکردنەوەیەکی پێشنوێژیی و وتاربێژیی دەدات و دەردەچێ. لە 1983 لە مزگەوتی «نەوڕەسی» لە ڕانیە وەردەگیرێت، بەشێوەی «الإنتداب» لەجیاتی خزمەتی سەربازیی و کێشەی سەربازیی نەکردنیشی چارەسەر دەبێت. لە ھەمان ساڵی 1983 دا یەکەمین پەرتووکی دەنووسێت بەناوی «پوختەیەک دەربارەی ئیسلام» و لە ساڵی 1984 لە بەغدا چاپ دەکرێ.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1726/0020.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلی باپیر=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1726/0020.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1991دا عەلی باپیر لەگەڵ ھەریەک لە مەلا مەحموودی ئازادیی و مەلا ئەبووبەکری سدیقیدا لە ڕێگای پاکستانەوە سەفەری حەج دەکات و نزیکەی سێ مانگی پێدەچێ و وەک شاندێکی ڕەسمیی بزووتنەوەش–کە ئەو کاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دەبێت.لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیدار و گفتوگۆی دەبێت.چ لە سعودییە و چ لە پاکستانیش، وەک: عومەر عەبدولڕەحمانی میسری و برھان الدین ڕبانی. لە پیشاوری پاکستانی سیمینارێک بە زمانی عەرەبی دەبەستێ لەبارەی کێشەی کورد و چۆنییەتی چارەسەرکردنییەوە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، و ئەو کاتە لە گۆڤاری «المرابطون» دا بڵاوکراوەتەوە.
عەلی باپیر و کێشەکانی بزووتنەوە
دوای ئەوەی لە مانگی 12ی ساڵی 1993 دا شەڕ لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبەکەی عەلی باپیر دەستپێدەکات، دەرەنجام سەرجەم بنکە و بارەگاکانی بزووتنەوە پاش بەرگرییەکی بەھێز لەلایەن یەکێتییەوە دەگیرێن و ژمارەیەکی زۆریش لە ھەردوولا دەکوژرێن، بەڵام باپیر خۆی بە ھاوکاری چەند دۆستێکی لەگەڵ سێ پێشمەرگەی دیکەدا دەربازی دەبێت.. سەرەنجام دەچێتە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ژمارەیەکی باش لە ھێزی پێشمەرگە لە نزیک قاسمەڕەش و زەڵێ کۆدەکاتەوە، ھاوکات لەگەڵ شەڕی شارەزوور شەڕێکی دیکەی دژ بە یەکێتی لە پشدەر دەستپێدەکات، پاش چەند مانگێک جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە، لە ئاکامدا، یەکێتی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات و بەشێک لە داواکارییەکانی حیزبەکەی باپیر بەجێ دێنێت، کە لە گێڕانەوەی بنکە و بارەگاکان و قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددییەکاندا خۆی دەنواند. پاش ھاتنەوەی بزووتنەوە بۆ نێو شار و شارۆچکەکانی کوردستان، وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لە کاروباری حیزبیدا بەردەوام دەبێت.ھەتا مانگی 8ی ساڵی 2000 کە یەکەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی، لە گوندی تەوێڵەی بەسرا، کە لە ئاکامی ئەو کۆنگرەیەدا وەرچەرخان و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژیانی ئەودا بەتایبەتی و لە بزووتنەوەدا بەگشتی ڕوویدا.
لە سەرەتای ساڵی 1994 دوای ئەوەی خۆی دەچێتە ناوچە سنوورییەکان و سەرگەرمی کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانیان دەبێت. ماوەی چەند مانگێک ھەردوو ھاوسەری بە خۆحەشاردان دەیگوزەرێنن و پاشان ماڵەکەی دەباتە نەغەدە و دواتریش دەیگوازێتەوە بۆ مەریوان و لە ساڵی 1995 و 1996 دا ماڵی ھاوسەرێکی لە ئەحمەد ئاوا و ماڵی ئەوی دیشیان لە مەریوان دەبێت.
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
بەر لەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی ڕابگەیەنرێ، باپیر نامیلکەیەکی 25 بڕگەیی نووسی بە ناونیشانی «بنەما شەرعییەکان و ھێڵە گشتییەکانی کۆمەڵێکی ئیسلامیی ڕەسەن» کە لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتیدا دەیخاتە ڕوو و تاووتوێی دەکەن و ئەو بیست و پێنج خاڵە دەکرێتە بناغەی بەرنامەی بیری و سیاسەتی شەرعیی کۆمەڵ. پێش ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی و دوای بە بنبەست گەیشتنی باری بزووتنەوەی یەکبوون، دەچێتە ماڵی ھەرکام لە: سدیق عەبدولعەزیز، شێخ محەمەد بەرزنجی، ئەحمەد کاکە مەحموود، و بەنۆرە و بە جیاجیا داوا لە ھەرسێکیان دەکات کە ڕابەرایەتی ئەو گۆڕانکارییە بکەن کە خۆی فەرز کردووە، و ئامادەیی بەیعەت پێدان و پشتگیریی کردنی تەواوی خۆیشی و ئەوانەش کە بە قسەی دەکەن بۆیان دەربڕێ، بەڵام ھیچ کامیان ئامادە نابن بێنەپێش.
لە ساڵی 2003 دا بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵ لە شارەزوور و ھەورامان لەلایەن ئەمریکاوە مووشەکباران کرا و لە ئاکامدا نزیکی 100 کەسێکیان لە ئەندام و کادیر و پێشمەرگە لێ شەھید و بریندار دەبێت.و سەرەنجام بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتیدا بنکە و بارەگاکانیان دەگوازنەوە بۆ ناوچەی پشدەر و خۆیشی بە ماڵ و خێزانەوە لە گوندی دارەشمانە نیشتەجێ دەبێت. تاکوو لەنزیکەوە سەرپەرشتی ھێزەکان و بنکە و بارەگاکانیان بکات. لە مانگی 11ی 2005دا و لە یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی دا بە یەکدەنگیی ئەندامانی کۆنگرە بە ئەمیری کۆمەڵ ھەڵبژێردرایەوە. لە ساڵی 2007 دا لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامییدا لە تاران بەشداریی کۆنفرانسی پشتگیریی کردن لە خەڵکی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ خالید مشعەلی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس یەکتر دەبینن.
لە چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیدا، ئاڵا، ناوی حیزب و پۆستی ئەمیری حیزبەکە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە گۆڕی، و ناوی حیزبەکە گۆڕرا بە «کۆمەڵی دادگەریی کوردستان»، ھەروەھا ئاڵای کۆمەڵیش گۆڕرا و ناوی پۆستی ئەمیریشیان کردە سەرۆک و عەلی باپیر وەکوو سەرۆکی حیزبەکە ھەڵبژێردرا.[1]
ئەم بابەتە 35,345 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی جودی
فایلی پەیوەندیدار: 25
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 86
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1961 (64 ساڵ)
جۆری کەس: ئیسلامی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): ڕانیە (راپەڕین)
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-04-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 35,345 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 26-04-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!