شاعیر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد.
خانی ناوی ئەحمەد بووە، کوری ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم نازناوی شیعری لە هۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم هۆزە لە دەوروبەری ناوچەی #بۆتان# بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری #بایەزید#.
ئەحمەدی خانی لە ساڵی 1650 لە شاری بایەزید لە دایک بووە، وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی هەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرهەم هێنانی داهێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1750/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەحمەدی خانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1750/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی 1707 کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش نێژراوە، ئەو زانیارییانەی لە ناوەوەن ئەم مێژووە ڕاست دەزانن، جگە لەمە بەڵگەیێکی تریشمان بەدەستەوەیە، پشتگیری ئەم ڕایە دەکا ئەویش ڕستەی عەرەبی (طار خانی الی وبە) کە بۆ مردنی شاعیر دانراوە بە حسێبی ئەبجەد دەکاتە ساڵی (1119ه)، ئەم ساڵە بەرامبەر بە ساڵی 1707ی مەسیحییە و ڕاستتر کەوتۆتە نێوان هەردوو ساڵی 1707 و 1708ی مەسیحییەوە.
کوردایەتی و زمانی کوردی:
لەکتێبی (دیالۆگ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)دا نووسراوە: ئەحمەدی خانی هەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بەکوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر، ئەمەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، لەلایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی هەرەزۆریان نەخوێندەواربوون و لەلایەکی دیکەشەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بەعەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بەنووسەرانی کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە.
ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لەسەرۆک هۆزەکانی کورد دەکات لەبەرامبەر یەکنەگرتنیان و پشتبەستنیان بەنەیارانی گەلی کورد ئەو وتوویەتی:
گەر دێ هەبوا مە ئیتیفاقەک
ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک
روم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیا ژ مە تا دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەت
تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت
ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بەزمانی کوردیی داوەو کاتێک بەزمانی کوردی شیعری نووسیەوە، تەنها هەربۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت، بەڵکو بەکوردیی نووسینی وەکو هەڵوێستێک بووە لەدژی دەسەڵاتداران، هاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لەکوردەکان بەکاریهێناوە، چونکە خانی پێیوابووە کە زوو خۆیان دەدەنە دەست ئاغاو دەسەڵاتدارە بێگانەکان.
بەرهەمەکانی:
عەقیدەیا ئیمانێ، بەپەخشان و هۆنراوە سەبارەت بەپێنج کۆڵەکەی ئیمان لەئیسلامدا نووسراوە. ساڵی 2000 لەسوید چاپکراوە.
نووبەهارا بچووکان، 1683، فەرهەنگۆکێکی عەرەبی کوردی کە بەشیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەمجار لەساڵی 1926 لەڕەواندز چاپکراوە.
مەم و زین، ساڵی 1692، یەکەمجار لەساڵی 1919 لەئەستەنبوڵ چاپکراوە.[1]