نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی 1956 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا هەیە.
زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویجی دەزانێت.
زیاتر لە هەزار وانە و چل پەرتووکی هەیە و شاعیریشە و دیوانی هۆنراوەەکانی 300 لاپەڕەیە.
لایەنەکانی دژ بە مەلا کرێکار بە تیرۆریست ناوی دەبەن. بەڵام خودی مەلا کرێکار و لایەنگرانی ئەمە ڕەد دەکەنەوە و لەسەر ئەم باوەڕەن کە مەلا کرێکار تیرۆریست نییە و هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە نییە و دەڵێن دادگای نەرویژیش نەیتوانیوە تیرۆریست بوونی بسەلمێنێ.
شەش براو چوار خوشکی هەیە.
لە ساڵی 1962 دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەردەوام بووە تا نسکۆی ساڵی 1975.
لە پاش نسکۆی ساڵی 1975 و لەناوچوونی شۆڕشی ئەیلول دەگەڕێتەوە سلێمانی و پاش ماوەیەک ڕودەکاتە شاری #هەولێر# و لە تەمەنی 19 ساڵیدا وەک فەرمانبەر لە ئەمانەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت و هاوکات درێژە بەخوێندنی شەوانە دەدات، قۆناغی دواناوەندی بە سەرکەوتووی و نمرەیەکی باش تەواو دەکات. لە ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت لە بەشی ئاداب زمانی عەرەبی و بە پلەیەکی باش زانکۆ تەواو دەکات و پلەی دووەم بەدەست دێنێت لەسەر ئاستی کۆلێژ بەشی زمانی عەرەبی و شەشەم دەبێت لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کۆلێژ کە زانستەکانی زمان و کۆمەڵناسی لە خۆگرتووە.
لە ساڵی 2009 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا هەڕەشەی کردووە و وتوویەتی ئەگەر وڵاتی نەرویج بمنێرێتەوە بۆ کوردستان، ئەوا لەسەر ئەوە وەزیری شارەوانی پێشوو، ئارنەسولبێرگ، دەکوژرێت.
ساڵی 2009 لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنێکی ئەمریکیدا بەناوی (داواکراوەکە) ، بە ئوسامە بن لادنیدا هەڵداوە و دەست خۆشیشی لەو تیرۆریستانە کردووە کە لە ئێراق خۆیان دەتەقێننەوە.
سێیەم سکاڵا لەسەر ئەوەیە کە لە ساڵەکانی 2008 و 2009 و2010، لەسەر پێگەی پاڵتاک لە ئەنتەرنێت هەڕەشەی کوشتنی لە سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج کردووە و هانی خەڵکی داوە هەر کاتێک توانیان دەستیان لێبوەشێن لەبەر ئەوەی ئەو سێکەسە سووکایەتییان بە ئیسلام و قورئان و مسوڵمانان کردبوو.
سەرەنجام بەسێ سکاڵاکەی لەسەر دادگا حوکمی دوو ساڵ و دە مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد دواجار لە 25-01-2015 ئازاد کرا.
لە 26-03-2020 حوکمەتی نەرویژ مەلا کرێکاری ڕادەستی وڵاتی ئیتاڵیا کرد کە دادگای ئیتاڵیا بۆ ماوەی 12ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. [1]