دکتۆر عومەر عەلی
لە دایک بووی باشووری کوردستان.
خێزاندارە و، دوو منداڵی هەیه.
بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە زانستەکانی کۆمپیوتەردا.(ECDL) (CLAIT) (DESIGN).
بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە دیراساتی ئیسلامیدا. Islamic Studies.
بڕوانامەی زانستی وتاربێژی بەدەستهێناوە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە شەریعەو قانوندا لە:European Institute of Human Sciences.
بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا لە زمان و مامۆستایی ئینگلیزدا بەدەستهێناوە لە زانکۆی وەیڵز، بە نووسینی ماستەرنامەکەی لەسەر ڕەوشی خوێندنی ئینگلیزی لە کوردستاندا لە ساڵی 1991 تا 2011 بۆی کراوە بە بڕوانامەی ماستەر لە: English with TEFL.
لە:University of Wales Trinity Saint David.
بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە لە:Language and Communication.
لە:University of Hertfordshire.
خاوەنی دەیان بڕوانامەی جیا جیا وەک بەشداری کردنی خول لە بوارە جیا جیاکانی ئەکادیمیدا.
بە سەدان نوسراوو بابەتی هەمەجۆرو لێکۆڵینەوه و بڵاوکراوەی هەیە.
خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بوار بووە.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بوار بووە.
ئەندامی ڕێکخراوی WEA بووە بۆ فێرکاری.
سەرنووسەری گۆڤارو سایتی دەریای نوور بووە.
دەستەی دامەزرێنەری چەندەها دەزگای ڕاگەیاندن و بۆ چەندەها دەزگای ڕاگەیاندنیش نووسیویەتی.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید(چاک)ە بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی نوور بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی تەقوا بووە لە بەریتانیا.
ووتاری خوێنی مزگەوتی صلاح الدین ی ئەیوبی بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی سەرتەکی بەمۆ بووە لە کوردستان.
ووتار خوێنی مزگەوتی گەیلانی بووە لە کوردستان.
مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی #دەربەندیخان# بووە.
مامۆستای زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بووە.
کارمەندی کۆلێژی پەرەپێدانی خوێندن بووە لە بەریتانیا.
بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بووە.
خاوەنی کۆمپانیایی زمان و خوێندن بووە لە بەریتانیا.
خاوەنی پرۆژەی قیبلە یە لە ئێستەدا بۆ نووسین و کاری بانگەوازی.
پەیامەکانی قیبلە پلەی دکتۆرای وەرگرتووە لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی دا. Philosophy of Islamic Education.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (اقرأ)ە لە ئێستەدا بۆ خوێندن و یارمەتی قوتابییان. [1]