کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,239
وێنە
  124,605
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  126,865
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مەلا ئاوارە - ئەحمەد شەڵماشی
پۆل: شەهیدان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەلا ئاوارە
مەلا ئاوارە
مەلا (ئاوارە)ی شۆڕشگێرو دۆستو پشتیوانی ڕاستە قینەی زەحمەت کێشان.ناوی (ئەحمەد کوڕی مەلا حەمەدەمین)ی هەمەوەندییە، لەگوندی شەڵماش سەر بە شارستانی #سەردەشت# ولە ڕۆژ هەڵاتی شاری سەردشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر سێبەری لوتکەی هۆملی سەر بەرز ولە ساڵی “1934”دا چاوی بە دنیای ڕووناک هەڵێناوە. مەلا ئاوەرە لە منداڵێوە لای باوکی کە پیاوێکی خوێندەواروزانا بووە، دەخوێنێوو، پاشان بەشوێن بەرفراوانی زانیاری زیاتردەست دەکات بەگەڕان بەناو حوجره و مزگەوتەکانی کوردستاندا، ئەو گەڕان و گڕیدەیەی مەلا ئاوەر دەباتە قۆناخێکی نوێ. مەلا(ئاوارە) لە سەردەمی گەڕان بە شارو دێ هاتەکانی کوردستاندا، زۆر لەوە زیاتر چاو گوێی دەکرێتەوە. کە بەخوێندنەکەی لێی تێگشتوە، ئەولەنەزیکەوە و هەر ڕۆژ لە گەڵ ژیانی خەڵکی ڕووبەرووبووە، بە چاوی خۆی بێ بەشی و هەژاری نیشتیمان و گەلەکەی دیوە. هەر ئەوەش هانی ئەدات و هەست وبیرو تووانای دەخاتە گڕ و دەکەوێتە هاندانی خەڵکی بۆ دەرچوون لە دەست تەنگی و نەداری ژیانی توولومەرگی، هەر خۆشی وەک پێشنگ وخەم خۆرێکی ڕەسن وتێگیشتو شۆڕشگێڕێکی ماندوونەناس بۆ ڕزگاری گەلی کورد ڕێگای شۆرش وبەرنگار بوونەوە دەگرێتەبر تاکۆتای ژیانی دژبەداگریرکەران، مەلا (ئاورە) بەر لە بوونی بە ئەندامی دێموکراتیش کەسێکی خۆشەویستو بەهەڵوێست بووە، لای خەڵکی دێهاتەکانی ئالان وبەری سوێسنایەتیو دەشتی کەڵوێ ی ناوچەی سەردەشتی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ناسرواو بەرێزو جێی موتمانەبووە، وە دوای ئەوەش کە ڕێگای خەبات بۆ ڕزگاری خەڵکی کورستان هەڵدەبژێرێت دەچێتە ناو دێموکرات ودەبێتە کەسێکی ناودارو کادرێکی تێکۆشەر و زاناو ئازای ناوچەکە. مەلا(ئاوارە)یەکێک بووە لەو تێکۆشەرانەی کە دووای کۆمار خۆی نادات بەدەستەوەو، بەرو باشوری کوردستان بۆ خۆرێک خستنەوە و، هەڵگیرسانەوە ودرێژەدان بە شۆڕش.لە ساڵی” 1966″دا و لە گەڵ کۆمەڵێک لە کادرە کانی دێموکرات دەگەرێنەوە بۆ دیوی ڕۆژ هەڵات. مەلا(ئاوارە)وەک لە سەرەوەش باسمکرد بەر لە کاری سیاسیش کەسایتیەکی کۆمەڵایەتی و لە ناو خەڵکی ناوچەکەدا، ڕێز و پێگەو خۆشەویستی تایبەتی هەبوو، لە بەر ئەوەی خۆی لە چینی زەحمەتکێش و نەداری کوردستان بووەو وەک پشتیوان ودڵ سۆزێکی ڕاستەقینە بیندراووە.ئەو سەردەمە خەڵکی چەندە لە زوڵم و زۆری نەتەوایەتی و حکومەتی داگیر کەری شای خاین وەزاڵە هاتبوون، ئەوندەش لەدەست دەرەبگو وەردەبورژواکان بێزار بوون، مەلا (ئاورە) خەڵکی هان ئەدا بۆ بەگژدا چوونەوە، لە زوڵم و چەوسانەوەی دەرەبەگ وچڵکاو خۆرەکان.مەلا (ئاوارە) زاناو ئەدیبێکی خۆرسکو کۆمەڵایەتیبووە و بە زمانێکی سادەو خەڵکی گوندەکان شێعری هۆنیووەتەوە، شێعرەکانی گەرچی نەچۆتە خانەی شاعیریەوە، بەڵام لە ناو خەڵکدا دە نگیان داوەتەوە و دەماو دەمیان پێکراوە.هەندێک وتەو قسەی نەستەقیشی هەیە کە دەڵێ :
له و کاتەوە کە لەماڵی خۆمان دەر کەوتووم
هیچ کات بە تەنیا نەبووم
هەستم بە غەریبی نەکردۆ
من ئێستا تەنیا کوڕی دایک و باوکی خۆم نیم
بەڵکوو ڕۆڵەی هەموو زەحمەتکێشەکانی کوردستانم
وە من : لە بیرمە زۆر منداڵ بووم، کە لە پیاوە بەتەمەنەکانم دەبیست دەیان وت : کاتێک مەلا (ئاوارە) لەسێدارە درا پشتی هەژاران شکا. زۆر هۆگری ئازایەتیو قارەمانی ئەو کوردە خەبات کارە بەبووم، یان ئەیان وت: لە کولە کولی بەهاردا بە خۆیو برنەوەشاتمانەکەیەوە لە چۆمی کڵوێ پەریوەتەوە. زۆر جار لە باوکم و خالە مینەشین و خاڵەم زەم بیستوە، دیان وت : کە مەلا(ئاوارە) بارە هەناری لە شڵماشەوە هێناوە بۆ وسوەکل و بە گەنم گۆریویەتەوە. شەوانە خەڵکی لە دورخڕبوونەتەوەو شێعری مامۆستا (قانع)ی بۆ خوێندوونەتەوە باسی نابەرانبەری و چەوسانەوەی دەرەبەگەکانی بۆ کردون. وە بەو هۆیەوە خۆشیان ویستوەو داوایان لێکرد وە بە بێت بە مەلای وسوەکل بەڵام لە وەڵام دا وتویەتی : من وەک نەوت وام زوو گڕ دەگرم و ناحەداڵەتیش قەبووڵناکەم هەر بۆیەش لای داگیر کەران خۆشەویست نیم و با ماڵی ئێوەش بەسووتان نەدەم تا ڕۆژی خۆی دێت.یان دەگێرنەوە : کە زۆرجار لە گەڵ کۆنە مەڵاو فەقێکانی بەکێشە هاتوەو پێی وەتون : “مەڵا ئاوارە کەسێکی زاناوخوێندەواربوە و فەقێ ی هەبوەو دەرسی پێ وەتوونەوە ”.(ئەرکی ئێمە تەنیا خوێندن و خۆاردن نێ. نەتەوەی کورد نەخوێندەوار و دوواکەوتوە و بەشخوراوە.پێویستە ئێمە بەبینە پێشنگ و خەڵک ڕوون کەینەوە، ڕێگای خەباتیان نیشان بدەین.و شان بە شانی زەحمەتکێشانی کورد، بۆ مافو ڕەزگاری و بەختەوەری گەڵ و نیشتمانەکەمان تێ بکۆشین). دەگێرنەوە: کاتێک کە جەلادەکانی شای خاین وخوێن ڕێژ، مەلا (ئاواره) بۆ گۆرەپانی تیرەباران دە بن، بە دەنگی بەرز و شۆڕشگێڕانە دەڵێ:، (بە کوشتنی من خەباتی ڕەزگاری خوازی نیشتمانپەروەرانی کورد دووای نایە)کە ئەم وتەیە دەیان و سەدان لاوی خۆبخش وتێکۆشەری کورد. بە داگیر کرانی نیشتیمان وتراوە، خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد نەک هەر دوای نەهاتوە بەڵکو خوێنی پاکیان وەکو نەوت کراوە بە کڵپەی شۆرشداو هەر گیز ئەو ئاگری شۆرەشە ناکوژێتەوە.مەلا(ئاورە)لە ساڵی 1345 هەتاوی دا ڕوولە باشوری کوردستان ئەکات وپاش چەند مانگو هەر لەو ساڵەش داو لە گەڵ هاورێکانی ئیسمایلی شەریفزادەو، سولیمانی موعێنی، عبدڵای موعێنی و گەلێک تێکۆشەری تردا بەرەو خۆرهەڵاتی کوردستان هەڵ ئەکشێنەوە بۆ زەبر وەشاندن لە هێزەکانی ئەووەخی دوڵەتی پاشایەتی.کە تا بەهاری ساڵی 1347 کونی مشکیان لە ژەندەرمەو جاشە بەکرێگیراوەکان کردەبوو بە قەیسەرو زۆر بەداخەوە هەر لەو سالەداو بە پیلانی داگیر کەران وخۆفرۆشان مەلا (ئاورەو سێ هاورێی لە گوندی “دیواڵان نی ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشتی سەر بەرز بە پلانێک ژەهر خوار دەکرێن ولە کانی بێ هۆشی یان کەم هێزی دا، دەست گیر ئەکرێن. لە ڕۆژی 10-05-1968 مەلا (ئاوارە)یان لە گەڵ دوو خەباتگێری دیکەی دێموکرات، ” ڕەحمانی وەتمان چاوشین” و” مەلا کەچە ” لە شاری سەردەشتی سەر سەوزو لانکەی خەباتو تێکۆشاندا تیربان دەکرێن و بە تیربان کرنی ئەو کەڵە شۆرەش گێرەی کوردستان، خەسارەتێکی گەورە لە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد ناو چەکانی ئالان ودەشتی کەڵوێو بەری سوێسنایەتی کەو توو دڵ سۆزو خەم خۆرێکی بەوەفایان لە دەست چوو،
نەتەويی کوردن ئەگەرچی کوردن
لە بەرامبەر گەلی کورد ڕوو زەردن
sssنابێ دڵ خۆش بێ بەوە بێگانە
کوردی کوشتن، ئەوە کوردستانە
تا پتر خوێن برژێ لەم ناوە
شۆرشی گەورەتری بە دواوە
کوردم کوردستانم دەوێ
هەدا نادەم ڕۆژ و شەوێ
خۆم بسرەوم دڵ ناسرەوێ
تاکوو هەلم دەست دەکەوێ
دنيا گشتی سەر يەک کەوێ
لێم ببرن خوراک وخەوێ
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
تاکوو قۆناخی سەربەستی
ئەسپی خەباتم ناوەستی
تا دەرنەچم لە ژثر دەستی
نامەوێ سەرمایەی هەستی
مەرگ نەک ژینی ژێر دەستی
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
بۆ ئازادی و خودموختاری
بۆ سەربەخۆيی و ڕزگاری
بە سەربەرزی و بەختياری
بە گيان دەکەم فيداکاری
تا دەبڕ کلکی زۆر داری
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
کلکی زۆردار دەقرتێنم
قەڵای سەختی دەرووخێنم
بەردی بناخەی دەردێنم
وەک دێڵە سەگ دەيتۆپێنم
کە نەش تۆ پا دەیرە تێنم
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
دەيڕەتێنم تا کێوی قاف
جيهانی پێ دەکەم تەواف
بە بێ گاڵتە و لاف و گەزاف
شەرتە نەکەم وەعدە خيلاف
یا بمرم یا بستێنم ماف
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
دەستێنمەوە مافی خوراو
بۆ نيشتمانی بەش کراو
هەزاران دايکی زگ سووتاو
هەزاران لاوی سەربراو
دەژیەنمەوە وەک لاوی سەر بڕاو
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
من ناهێڵم نەسلی بەد کار
وەک هەڵۆ لێی دەکەومە کار
بچتە ئاسمان نايکەم قوتار
لە ژێر زەوی بۆی دەچمە خەوار
لێی ناهێڵم یەک جووقەوار
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
جووقەواری لێ ناهێڵم
وڵاتی پێ بەجێ دێڵم
خاکی خۆم بۆ خۆم دەکێڵم
سوودی بزن و مەر و چێڵم
چیدی نایدەم بەفڕ وفێڵم
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوای بەرزم قەت نانەوێ
تا کەی خەزێنە و نەوتەکەم
بە بووکۆڵە و فيت فيتە دەم؟
خە ڵک شاد و من دأ بە خەم
لە سەر گەنجی وڵایەکەم
خاکی خۆشم ئاورە کەم
کوردم و کوردستانم دەوێ
هيوی بەرزم قەت نانەوێ
ئەم بابەتە 13,901 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | هەواڵ نێر
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1934
ڕۆژی شەهیدبوون: 10-05-1968 (34 ساڵ)
نەتەوە: کورد
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,901 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.271 KB 11-12-2024 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.133 KB 02-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.391 چرکە!