- نووری ئیبراهیم عەلی، ناسراو بە نووری بێخاڵی
- لە دایکبووی ساڵی 1971 #ڕواندز#
- دەرچووی #زانکۆی سەڵاحەدین#، کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی عەرەبی، ساڵی 1995
- لە ساڵی 1991 کاری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسی دەکات
- ئەندامی کارای #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#
- ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان
- دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ڕواندز
- ئەزموونی بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن لە ڕابردوودا
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (#وڵات#)
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (#نوێ#)
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (#نما#)
- بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (چیڕۆک نما)
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (رواندز)
- بەڕێوەبەری نووسین و پاشان جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی (#زاری کرمانجی#) ، کە دەزگای زاری کرمانجی لە #سۆران# دەریدەکات
- پەیامنێری هەفتەنامەی گوڵان و تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی گوڵان بۆ ماوەی چوار ساڵ
- بەڕێوەبەری ڕادیۆی زاری کرمانجی
- بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (#کۆوار#) ، کە دەزگای زاری کرمانجی دەریدەکات
- ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامە و ڕێپۆرتاژ لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕێپۆرتاژی سەتەلایتی کودستان
- پرۆدیۆسەری بەرنامەکانی (جیهانی ئادەم و گوڵستان) ، بەرپرسی فیچەرەکان، ئامادەکاری ڕێپۆرت و دۆکیۆمێنتاری، سەرپەرشتی لاپەڕەکانی کولتوور و ئەدەبی هەفتەنامە بووە لە (تۆڕی میدیایی ڕوواو) .
- جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی (باس) بووە و پاشان بۆ ماوەی ساڵێک و شتێک چووەتە تورکیا و لە هەفتەنامەی (باس) ی تورکی - کرمانجی، کاری کردووە کە لە ئیستانبۆل دەردەچوو.
- لە دامەزراوەی دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ ڕاگەیاندن و توێژینەوە، بەرپرسی بەشی ئەسایمێنت (ژووری پەیامنێران و نووسینگەکان) ، هاوکات ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی هەفتانەی (هەڤپەیڤین) بووە لە تەلەڤزیۆن، دواتریش بووەتە بەڕێوەبەری ڕادیۆ.
- کاری ئێستا
- فەرمانبەرە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی.
- بە درێژایی هەژدە ساڵی دوای ڕاپەڕین تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە نووسینی وتار و لێکۆڵینەوەی فیکری و سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و بەدواداچوونی ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان.
$بەرهەمە چاپکراوەکان$
- لەپێناو هۆشیاری نەتەوەیی - نووسین ساڵی 2000 لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی میدیا.
- #گیروگازی چەمکی کۆمەڵی مەدەنی# - وەرگێڕان بە هاوبەشی، ساڵی 2002 لە بڵاوکراوەکانی #سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکریی و ئەدەبی نما#.
- #قوتابخانەی فرانکفۆرت# - وەرگێڕان بە هاوبەشی، ساڵی 2003 لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبی نما.
- #ڕاگەیاندن و کاری ڕۆژنامەگەری# - نووسین ساڵی 2006 لەبڵاوکراوەکانی #سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران# بە هاوکاری #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی کوردستان.
- #دیدگا؛ لێکۆڵینەوە و وتاری ڕۆژنامەنووسی#
- #ڕوانگە؛ گۆشەی ڕۆژنامەنووسی#
- #سەفەر نیشتمانی نییە و موسافیر هەر هیچ#
- #شەڵاڵم بە عەتری ئێوارە#
- #کورد لەناو سێرەی ئینگلیزدا؛ بەریتانیا تۆڵەی کێ لە کورد دەکاتەوە؟#
- #ململانێی ناوماڵی شیعە لە حەوزەوە تا حەشد#
- #ڕازەکانی گێڕانەوە... خەیاڵی مێینەیی و زمانی ژنانە لەناو ڕۆماندا#
لە #01-03-2013# تا ئێستا بە ناوونیشانی (سێنیور پرۆدیوسەر) و وەک بەرپرسی فیچەرەکان لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەستی بەکار کردووە.
- جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی باس
- بەرپرسی بەشی ئەسایمێنت و ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنهامەی هەڤپەیڤین لە کوردستان 24.