محەمە دئەمین بۆزئەرسەڵان ساڵی 1934 لە ناحیەی لیجەی #ئامەد# لە دایک بووە. بۆزئەرسەڵان یەکەم هەنگاوی مێژوویی لە ساڵی 1968 بە چاپکردنی کتێبی ئەلفەبێ (ئەلفوبێی کوردی) ناوە. بەڵام ئەم بەرهەمە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەیدا دەستی بەسەردا گیرا و بۆزئەرسەڵان بە تۆمەتی جیاخوازی دەستبەسەر کرا و تا ساڵی 1974 لە زینداندا مایەوە، لە ساڵی 1979 ڕووی لە سوید کرد و لەوێ نیشتەجێ بوو.
بۆزئەرسەڵان لە ساڵانی دەربەدەریدا، لە ڕێگەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (دەنگ)ەوە، بەرهەمە سەرەتاییەکانی ئەدەبی کوردیی بۆ پیتی لاتینی وەرگێڕا و لە لەناوچوون ڕزگاری کردن. محەمەدئەمین بەدرێژایی ژیانی پتر لە 15 کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
نووسەر و زمانزان و وەرگێڕ مەحەمەد ئەمین بۆز ئەرسەڵان کە ماوەی 45 ساڵ بوو لە وڵاتی سوید دەژیا، ڕۆژی 09-10-2026 لە تەمەنی 92 ساڵی لە شاری ئۆپسالا کۆچی دوایی کرد.[1]