ناو: محەمەد
نازناو: کەمال کەرکووکی -نووری
ناوی باوک: قادر عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #دووبز#
ساڵی لەدایکبوون: 1954
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار محەمەد قادر عەبدوڵڵا، ناسراو بە (دکتۆر کەمال کەرکووکی و نوری) ، ساڵی 1967 پەیوەندیی بە یەکێتی قوتابییانی کوردستان و ساڵی 1968 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی نۆیەم (1979) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و لە کۆنگرەکانی دەیەم (1989) ، یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا بە بریکاری وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، ساڵی 2005 لە خولی دووەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵی 2009 لە خولی سێیەمدا کراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
کەمال کەرکووکی ساڵی 1954 لە شارۆچکەی دووبزی سەربە شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵی 1973 لە زانکۆی پزیشکیی تاران خوێندوویەتی، بەڵام لە ساڵی 1975 بە ڕاوەستانی شۆڕشی ئەیلوول دەستی لە خوێندن کێشاوەتەوە. ساڵی 2013 لەلایەن زانکۆی ئەمریکی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە لوبنان دکتۆرای فەخریی پێ بەخشراوە. ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا بە بریکاری وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە. ساڵی 2005 لە خولی دووەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵی 2009 لە خولی سێیەمدا کراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
کەمال کەرکووکی ساڵی 1967 پەیوەندیی بە یەکێتی قوتابییانی کوردستان و ساڵی 1968 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1975 لەلایەن هەڤاڵ مەسعود بارزانییەوە بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی گوڵان ڕاسپێردراوە.
ساڵی 1976 لە کۆنفرانسی بەرلیندا بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمان ساڵ فەرماندەی شەڕی شارستێن (1976) ی لە پارێزگای سلێمانی دژ بە سوپای ئێراق کردووە و لەم شەڕەدا بریندار بووە.
لە کۆنگرەی نۆیەم (1979) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و لە کۆنگرەکانی دەیەم (1989) ، یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی پارتی لە وڵاتی نەمسا و ئەڵمانیا و فڕانسا ئەمریکا و کەنەدادا کردووە.
لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکوو: جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو (1989) ، بەرپرسی لێژنە لقی یەک (1989) ، بەرپرسی مەکتەبی جەماوەری و پیشەیەکان (1992) ، بەرسی لێژنەى لقی حەوتی ئەمریکا و کەنەدا (1998) ، بەرپرسی لێژنەی لقی شەشی ئەوروپا (1999) ، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان (2013) ، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیان (2018) و ...هتد.
ساڵی 1991 وەک سەرکردە و فەرماندە بەشداریی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە پارێزگای #دهۆک# ی کردووە و لە کاتی کۆڕەودا لە بەرەی #زاخۆ# بەرگری کردووە. ساڵی 1992 لە کابینەی یەکەمدا بە بریکاری وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە.
ساڵی 2003 بەرپرسی ژووری عەمەلیاتی ئازادکردنی کەرکووک و نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی بووە لەگەڵ هاوپەیمانان لە کەرکووک.
ساڵی 2005 و لە خولی دووەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و ساڵی 2009 لە خولی سێیەمدا کراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان.
ساڵی 2010 لەبەر خەباتی لە شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان، ڕاپەڕێنی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
ساڵی 2014 کراوەتە بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک لە دژی داعش و لە یەکێک لە شەڕەکان بریندار بووە. [1]