ناو: حەمەڕەشید
نازناو: حەمەڕەشید خانی بانە
ناوی باوک: قادرخان
ساڵی لەدایکبوون: 1898
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-12-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی (شێوە گوێزان)، ناوچەی شلێر، #پێنجوێن#
شوێنی کۆچی دوایی: (گوندی #دارۆخان# )، ناوچەی شلێر، #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
ژەنەڕاڵی هێزی کۆماری کوردستان، ساڵانێکی زۆر دژی حکومەتی ئێران شەڕی کردووە.
لە ماوەی (76) ساڵی تەمەنیدا ڕووبەرووی گەلێک هەوراز و نشێو بووەتەوە، بەتایبەتی 15 ساڵ ئاوارە بووە و دەستبەسەر کراوە و دوورخراوەتەوە بۆ شارەکانی (موسڵ، #ئامێدی#، ڕوومادی، #کەرکووک# و #سلێمانی#).
حەمە ڕەشیدخان، لە کۆماری کوردستاندا بەشداری کردووە و پلەی ژەنراڵی پێدراوە. لە ماوەی ژیانیدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مەلا #مستەفا بارزانی#دا هەبووە و پشتیوانی تەواوی لە شۆڕشی ئەیلوول
کردووە.
حکومەتی ئێراقی بە بەردەوامی هەوڵيداوە، مەیلی حەمە ڕەشیدخان بۆ لای خۆی ڕابکێشت تا لایەنگری حکومەتی ئێراقی بکات، دژی شۆرش بوەستێتەوە، بەڵێنی ئەوەیان پێدابوو کە وەک سەرۆکی کورد حسابی بۆ دەکەن، بەڵام لە وەڵامدا بە ن#وێنە#ڕانی ئێراق دەڵێت کورد سەرۆکی خۆی هەیە، ئەویش مستەفا بارزانییە.
لە ساڵی 1925، ڕەزا شای ئيران فەرمان بە (سەرهەنگ قولی خان) دەکات، بە پاڵپشتی ژمارەیەک لە سەرۆک خێڵەکانی (مەنگوڕ، دیبوکری و مامەش)، هێڕش بکەنە سەر (گوندی وێنە) کە جێگای نیشتەجێبوونی خانەکان دەبێت. حەمە ڕەشیدخان لەهەرەتی لاوێتیدا دەبێت، بڕیار دەدات بەرپەرچی ئەو هێزانە بداتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە حەمە ڕەشیدخان توانی تەنیا دە چەکدار لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بۆيە توانیان هێزەکەی ئێران و چەکدارە عەشایرە کوردەکان بشکێن و پاشەکشەیان پێ بکەن، و چەندین سەربازی ئێرانی بکوژن، هةروةها سەرۆک هۆزی مەنگورەکانیش لەو شەڕەدا دەکوژرێت. سەرکەوتن لەو شەڕەدا، حەمە ڕەشیدخان تووشی لة خؤبايبوون دەکات، داوا لە خەڵک و هۆزەکانی ناوچەکە دەکات کە هاوکاری بکەن لە ڕزگارکردنی شاری بانە، ئەگەرچی پشتیوانیان لێکرد، بەڵام لە ساڵی 1926 و 1927، شکستیان هێنا. ساڵی 1930 دەستگیر دەکرێت، کاتيک لە لایەن موتەسەریفی سلێمانییەوە داوەتی دەکرت بۆ سلێمانی، بە پلانێک لە لایەن حکومەتی پاشایەتی ئێراقەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ مووسڵ دوور دەخرێتەوە. ئەمەش یەکێک دەبێت لە فرت و فێڵەکانی حکومەتی ئێراق کە بە ناوی میواندارییەوە، حەمەڕەشیدخان دەخەنە تەڵەی خۆیانەوە. حەمەڕەشیدخان پێێان دەڵێت:ئەوە چ پیاوەتییەکە کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ من دەکەن، ئەگەر کەمێک پیاوەتیتان تیابوایە، دەکەوتنە شەڕەوە لەگەڵمان. لە ساڵی 1932 لەسەرداوای کاربەدەستی ئامێدیەوە، حکومەتی ئێراق ئازادی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
کاتێک حەمە ڕەشیدخان نەخۆش دەکەوێت، دەوڵەتی شاهەنشاهی ئێران داوای لێدەکەن کە لەژێر چاودێری ئەواندا چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام حەمە ڕەشیدخان، (رەتیدەکاتەوە و دەڵێت مردنم زۆرباشترە لەوەی بچمە ژێر سێبەری ئەوان و دەڵێتسەردەمانێک من شەڕی ئەوانم دەکرد و لە ناوی من دەترسان، ئێستا دەیانەوێت بچمە بەردەمیان و پێم بڵێن ئا ئەمەیە حەمەڕەشیدخان، ئەم کەلاکەیە!. بەڵێ ئەوە شەهامەتی پیاوێکە کە ئامادەنییە بچێتە بەردەمی دووژمنەکەی و بە زەلیلی بیبنینێت.)
[1] [2]