دامەزراندن: 2009
جۆر: حکومی
سەرۆکی زانکۆ: د. شێروان شەریف
شوێن: #سۆران# - #هەولێر#
زانکۆی سۆران زانکۆیەکە لە شارۆچکەی سۆران لە باشووری کوردستان. زانکۆیەکە لە 1ی ئەیلوولی 2009 بنیادنراوە. لە پێنج فاکەڵتی پێکدێت. لە ئێستادا 2022، دکتۆر شێروان شەریف سەرۆکی زانکۆکەیە. زانکۆکە ساڵانە چەند کۆنفرانس و دیدارێک بەڕێوەدەبات.
$فاکەڵتییەکان و بەشەکان$
1- فاکەڵتیی زانست: ژینناسی (بایۆلۆجی) - کیمیا - زانستی کۆمپیوتەر - ماتماتیک (بیرکاری) - جیۆلۆجیی نەوت (پەترۆلیۆم جیۆساینس).
2- فاکەڵتیی ئەندازیاری: ئەندازیاریی شارستانی - ئەندازیاریی کیمیا - ئەندازیاریی نەوت (پەترۆلیۆم).
3- فاکەڵتیی ئاداب: زمانی کوردی - زمانی عەرەبی - زمانی ئینگلیزی - مێژوو - جوگرافیا - کۆمەڵناسی - دەروونناسی.
4- فاکەڵتیی پەروەردە: زمانی ئینگلیزی - زمانی کوردی - زانستی گشتی - ماتماتیک (بیرکاری) - پەروەردەی وەرزشی - زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
5- فاکەڵتیی یاسا: پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان - یاسا - ژمێریاری - بەڕێوەبردنی کار.
$سەنتەرەکان$
1- دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران
2- سەنتەری توێژینەوەی زانستی
3- سەنتەری جێندەرناسی
4- سەنتەری پەرەپێدانی کار (سی دی سی)
5- سەنتەری سۆسیۆلۆجیای عێراقی
6- سەنتەری زمانی زانکۆی سۆران [1]