لە #31-08-1963# لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. دواتر لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی #کەرکووک# درێژەی بە خوێندن دا. بەڵام ئەو کاتانەی ئەو لە پەیمانگا بوو شەڕی ئێراق و ئێران بوو. ئەوەبوو ڕژێمی بەعس بە زۆر خەڵکی ئێراقی لەو شەڕەوە گلاندبوو. ڕاپێچکردنی خەڵک بۆ بەرەکانی جەنگو بەزۆر بردنیان بۆ (جیش الشعبي) ببوە مۆتەکە بەسەر شانی خەڵکەوە. خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەو شاڵاوەی ڕژێم ڕزگاریان نەبوو. بەڵام عیرفان بەشداری (جیش الشعبی) نەکرد و بەو هۆیەوە لە پەیمانگا فەسڵ کرا. ئەوەبوو بۆ ماوەیەک بە (فیرار)ی لەناو شار مایەوە. دوای دەرچوونی بڕیاری 936و 937 تایبەت بە سەربازی هەڵاتوو لە ساڵی 1988 عیرفان توانی بەر لێبوردن بکەوێت و دەست بکاتەوە بە خوێندن بەڵام ئەمجارەیان لە پەیمانگای پزیشکی سلێمانی. ئەوەبوو لە ساڵی 1990 پەیمانگای تەواوکرد بووە یاریدەدەری پزیشکی. ساڵی ساڵی 1994یش ژیانی هاوسەری پێکەوەناوە و کچێکی هەیە بەناوی پەیڤینەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3184/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=عیرفان ئەحمەد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3184/0009.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لەو کاتانەدا کە خوێندکاری پەیمانگا بوو لێهاتویی و توانای ئەدەبی عیرفان بەدیار کەوت بەتایبەتیی لە بواری شیعر نووسیندا. ئەوەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی دیکەدا بەهرەی ئەدەبییان پەرە پێدەدەن و لە ماوەیەکی کەمدا عیرفان وەکوو شاعیرێکی بەتوانا و بەرجەستە دەردەکەوێ.
دوای ڕاپەڕین، بەشداری دەیان چالاکی ئەدەبی و کۆڕ و فیستیڤاڵی ئەدەبی و شیعری دەکات و یەکێک دەبێت. لە سیما ناسراوەکانی شیعر و ئەدەب لە شاری سلێمانی. هاوکات کاری ئەدەبی، عیرفان وەکوو مرۆڤێک دۆستی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش کەڵک لە زانست و خوێندنەکەی دەکات و سەرەتا هاوکاری ئاوارەکان دەکات لە ڕێگای وتنەوەی وانە و فێرکردنی منداڵانی ڕەشوڕووت و ئاوارەوە لە شارۆچکەی #سەیدسادق# و #شانەدەری# و #سەرای سوبحان ئاغا#. ئەوەبوو لە ساڵی 1992 وەکوو بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە خۆبەخشانە دەست بەکار دەبێت تا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پێیان ڕادەگەیەنێ کە خۆیان مامۆستا بۆ ئەو خوێندنگەیانە دابین دەکەن. ئیتر عیرفان لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسی خێزانەکەیدا کە پێکەوە کاری خۆبەخشیان ئەنجام دەدا، دەگەڕێنەوە بۆ سلێمانی و دواتر وەکوو کارمەندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی شنەبای یابانی دەست بەکار دەبێت. ئەمجارەیان عیرفان نەک وەکوو مامۆستا بەڵکوو پیشەکەی خۆی وەکوو یاریدەدەری پزیشک ئەنجام دەدات و لە چوارچێوەی تیمێکی پزیشکی خەستەخانەیەکی گەرۆک درووست دەکەن و کۆمەکی پزیشکی و خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمان پێشکەشی خەڵکی دێهاتەکانی دەوروبەری سلێمانی دەکەن. ئەم کارەی لە ساڵی 1996ەوە بەردەوام بوو تا ساڵی 2003و دواتر چووە بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ.
عیرفان دوای ئەوەی کە لە بنکەی ئەدەبی گەلاوێژ دەست بەکار دەبێت. یەکێک دەبێت لە ئەندامە چالاکەکانی ئەو بنکەیە و سەرپەرشتی چەندین کۆڕی شیعر خوێندنەوە دەکات.
بەداخەوە عیرفان ئەحمەد دوای ئەوەی کە ڕۆژی #30-07-2012# سەردانی (ئوتێل سلێمانی پاڵاس) دەکات بۆ کەمێک پشوودان و حەوانەوە، لە هەلومەرجێکی گوماناوی و ناڕۆشندا ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەکرێت و ڕۆژی #05-08-2012# کاتژمێر 3:05ی عەسر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە بەشی چاودێری چڕوپڕ (عینایە مرکزە) گیان لەدەستدەدات و تەرمەکەی لە گۆڕستانی سەیوان دەنێژرێت.[1]
لەلایەن داناز عەبدولڕەحمانەوە ئەم بابەتە ئامادە کراوە.