ساڵی 1956 لە شاری #سلێمانی# گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتانخانەی مەولەوی و ناوەندی لە کانیسکان و ئامادەیی لە هەڵکەوت بووە دواتر بۆ خوێندن چووەتە بەغدا و لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری بەشی یاسای تەواوکردووە. ماوەیەک لە دادگای سلێمانی وەکوو فەرمانبەرێکی داد کاری کردووە و لە دوای ڕاپەڕین وازی هێناوە و بووەتە پارێزەر و لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە.
لە ساڵی 1992 لە تەلەفیزێۆنی گەلی کوردستان بەرنامەی یاساوکۆمەڵی ئامادە و پێشکەش کردووە کە بەرنامەیەک بوو بایەخی بە کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری دەدا و بێ بەرانبەر ڕاوێژی یاسایی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە بینەرانی دەکرد (یەکەم کەس بووە وەکوو کورد کە بەشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ بەرنامەی تەلەفیزێۆنی پێشکەش بکات) هەر لەوکاتانەدا زنجیرەیەک وتاری تەنز ئامێزی لەژێر ناوی ئێمە و دیکتاتۆردا دەنووسی لەسەر ڕەفتارە ناوازەکانی سەدام حسێن و هەردوو کوڕەکەی عودەی وقوسەی لە تەلەفیزۆن لەمیانەی بەرنامەکەیدا دەیخوێندەوە. سەرپەرشتی بەشی هەوڵی کوردی وعەرەبی لەو دەزگایە بۆماوەیەک کردووە. بەرنامەیەکی تریشی لە ڕادێوی گەلی کوردستان هەرلەو ماوەیەدا ئامادە و پێشکەشکردووە کەتایبەت بووە بە گۆرانی و مۆسیقای کوردی ئەویش هەر بەشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ بووە.
لە ساڵی 1996 لە بەلجیکا نیشتەجێیە و لە زانکۆی ئازاد لە لاهای بڕوانامەی ماستەری لە قانوندا وەرگرتووە تێزەکەی لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری بوو لەسەر تیۆری فیدراڵیزم و جێبەجێکرنە جیاوازەکانی. پەرتووکێکی بەوناوەوە چاپ کراوە، هەرەها پەرتووکێکی دیکەی تەنزئامێز لەژێر ناوی بزمارەکان کە کۆی ئەو بزمارانەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لەسەر بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی لەسایتی پەرتووک وەکوو پەرتووک بڵاو بووەتەوەوە ئامادەیە بۆ چاپ کردن.
تەرجەمە کردنی نامەی دکتۆراکەی دکتۆر البیرت عیسا بۆ عەرەبی بەناوی (قراءة البعث للفاشیة التأریخیة) کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسییە لەسەر بەعسی ئێراقی. چاپ کراوە.
هەروەها تەرجەمەکردنی پەرتووکی (نهێنییەکانی عەشقی خولقێنەر لە هۆنراوەەکانی محەمەد ئیقبالدا) لە ئینگلیزیەوە بۆ عەرەبی لە گۆڤاری گەلاوێژدا بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها تەرجەمەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە مۆسیقای پیرۆزی کوردانی ئەهلی هەق بۆ کوردی لە پەرتووکی کوردیات ایرانی لە نووسینی پڕۆفیسۆر محەمەد موکری مامۆستا لە زانکۆی سۆربۆن، هەر لە گۆڤاری گەلاوێدا بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکێکی تەنزئامێزی بەناوی پیاوە ناماقوڵەکان چاپ کراوە وە و بڵاو بووەتەوە.
دیوانێکی هۆنراوەی بەناوی هەستێک چاپ کراوە و بڵاو بووەتەوە.
لە بوارەکانی تری نووسین و لێکۆڵینەوەدا چەندین بابەتی لە بوارەکانی سیاسەت و فیکر و قانون ئەدەب و هونەر دا بە زمانی کوردی و عەربی بڵاو بوونەتەوە و چەندین هۆنراوەشی ئاوازیان بۆ دانراوە و کراون بە گۆرانی کە یەکێکیان گۆرانی هەستێک ی (تارا ڕەسوڵ) ە هەروەها گۆرانی میحرابی عەشق حەمەرەئوف #کەرکووک#ی و گۆرانی پرسیار دانا غەنی و چەندین هۆنراوەی تری کراون بەگۆرانی. دەقی تازەی بۆ نزیکەی پانزە گۆرانی فۆلکلۆری کە خەریک بوون بیر ئەچونە نووسیوە و تۆمار کراونەتەوە بەمۆسیقا و ئەدای نوێوە. گۆرانی پێشەکیی یەکەم زنجیرە کارتۆنی کوردی دۆبلاج کراو بە کوردی (نێلز) نووسیووە. مارشی زەردەشتیانی نووسیووە. گۆرانی و سرودی بۆ کەرکووک و سلێمانی نووسیووە. کاری ئێستای وەرگێڕی سوێند دراوی دادگایە بۆ زمانەکانی هۆلەندی و کوردی وعەربی لە بەلجیکا و ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و جیهانە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/kaledmajeed=KTML_Link_External_Between=facebook/kaledmajeed=KTML_Link_External_End=