نادر کەریم، ناسراو بە (نادر نادرۆڤ) ئەکادیمیکار و پڕۆفیسۆر، یەکێکە لە زاناکانی پترۆ-کیمیایی لەسەر ئاستی جیهان. ئەندامی کۆمەڵەی گەلانی کازاخستانە.
لە ساڵی 1993ز. بووەتە ئەندامی هەمیشەیی ئەکادیمیای زانایانی نەتەوەیی کازاخستان. نادرۆڤ، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە، لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە نازناوی مارشاڵی زانستی پێ بەخشراوە. نادرۆڤ تاوەکوو ئێستا نزیکەی (950) وتاری زانستی نووسیوە. خاوەن (250) داهێنانی زانستییە، (35) پەرتووکی بڵاوکردوەتەوە و لە ساڵی 1996ز. وە سەرنووسەری گۆڤاری (پترۆڵ و گاز) بووە. نادرۆڤ ڕۆژی #24-08-2021#ز. کۆچی دوایی کردوە. [1]