کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 315
کچی مامۆستا جەلالی مامۆستا مەلا ساڵحی گەورەی #هەڵەبجە#یە
ساڵی 1974 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە.
لە ساڵی 1997 بڕوانامەی بکالۆریۆسی لەزانستی کیمیا لەکۆلیژی پەروەردە زانکۆی سەڵاح الدین وەرگرتووە.
-لە ساڵی 1994 تا ساڵی 2006 لە ڕێکخراوی #یەکگرتووی قوتابییان#دا کاری کردووە و بۆ ماوەی 12ساڵ خزمەتی بەقوتابییان و لاوانی شاری سلێمانی کردووە.بەشداری چەندین کۆنگرەوکۆنفرانسی تایبەت بەقوتابییان ولاوان کردوو
-ساڵی 2007بووەتەڕاهێنەر لەرێکخراوی خێزانی بەختەوەر.
-ساڵی 2008 بوەتەڕاهێنەر لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا و تا ئێستا چەندین بابەتی تایبەت بەم بوارەی پێشکەش بەزۆرێک لەتوێژەکان کردووەلەشێوەی ۆرک شۆپ و کردنەوەی خول و ئەنجامدانی کۆڕو وتنەوەی بابەت بەشێوازی ڕاهێنان بۆ ڕێکخراوەکانی تایبەت بەقوتابییان و لاوان و ژنان و کارمەندان و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی #یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان#.
-هەر لە هەمان ساڵدا بەشداری کردووەلەخولێکی سا قۆناغی دەربارەی (گەشەپێدانی پارتی سیاسی) لە پەیمانگەی دیموکراسی نیشتمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و بڕوانامەی تەواوکردنی خولەکەی وەرگرتووە و وەهەر لە هەمان پەیمانگا بەشداری کردووە لە چەندین ۆرک شۆپ دەربارەی (پێشخستنی سەرکردەی ئافرەت و چۆنییەتی نووسینی پڕۆژەو سەرکردایەتی کردن و دانانی پلانی ستراتیجی.
ئەندامی سکرتاریەتی #یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان#ە.
ئێستاش ساڵی 2024 بەربژێری #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# ە بۆ #پەڕڵەمانی کوردستان# لە بازنەی #سلێمانی# .[1]