محەمەد فەریق حەسەن (حەمە فەریق حەسەن)
ساڵی 1941 لە گوندی #قازانقایە#ی دەڤەری #قەرەداخ#، لە دایک بووه.
سەرەتایی لە قەرەداخ و ناوەندی لە #هەڵەبجە# و خانەی مامۆستایانی لە #سلێمانی# خوێندووه
نزیکەی(30) ساڵان لە گوندەکانی دەشتی دزەیی و دەڤەری سلێمانی و ناو شاری سلێمانیدا مامۆستا بووە.
1979_1983 بە سکرتێری ئیداریی لقی سلێمانیی #یەکێتیی نووسەرانی کورد# هەڵبژێرراوە.
لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991دا بە سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد هەڵبژێرراوە.
یەکەمین کتێبێک لەسەر هونەری شێوەکاری کورد، لە باشووری کوردستاندا، چاپ و پەخش بووبێت، (هونەرو مەسەلەکانی سەردەم)ە، کە ناوبراو نووسیوێتی. 1985 لە چیا لەلایەن (#یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان#)ەوە چاپ بووە.
1989 حیکایەتی بۆ یەکەمین فیلمی سینەمایی (35ملم) لە باشووری کوردستان بەناوی (نێرگز بووکی کوردستان) نووسیوە، کە لە دەرهێنانی جەعفەری عەلییە.
لە کۆتایی ساڵی 1998ەوە لە وڵاتی دانیمارک دەژی.
سەرجەمی کتێبەکانی:
کۆچیرۆک:
سێبەری ئەسپەشێ، سلێمانی 1978
ڕستێک زەنگیانەی ئاوی. بەغداد، 1979
پەریخان، کاتریناهۆڵم،سوێد/ 1991
دووربین، ستۆکهۆڵم، 1992
ملوانکەی ستیل، #هەولێر#، 2004
شەوەکەی عەریف زبالە،هەولێر، 2006
ڕۆبۆتەکان دەچنە بەهەشت، هەولێر، 2008
چیرۆکی منداڵان:
باپیرە کوردۆ، کۆچیرۆک. ستۆکهۆڵم، 1992
کۆتر شین و زەوی سپی، کۆچیرۆک، هەولێر،2004
کۆتر شین و زەوی سپی، ستۆکهۆڵم، 2005
هەنگەژاڵ، کۆچیرۆک، ستۆکهۆڵم، 2005
سێ وێنه، یەک،ستۆکهۆڵم، 2007
ئەهای ئەهای بۆرەمار، هەولێر، 2009
توێژینەوە:
هونەر و مەسەلەکانی سەردەم، چیا، (ی. ه. ک)، 1985
تکایە دەست بەشیعرەوە بگرن، هەولێر،2005
هێمن و بۆنی غەریبی، هەولێر،2008
مێنتەلێتیی خێڵ، هەلێر،2008
دەسەڵاتی چوارەم، هەولێر، 1998
دەسەڵاتی چوارەم و زمانی تەلەڤزیۆن، سلێمانی،2007
لێشاوی دەنگۆ،هەولێر، 2009
زمانێکی نێرسالار، هەولیر، 2010
ڕۆمان:
کەسێ لازۆی دیبێ، هەولێر، 2004
وەرگێڕان:
دوژمنی گەل، بەغداد، 1986
سێ شانۆگەری، هەولێر، 2002
دەرمانی عەشق، هەولێر، 2006
دارگێلاس، هەولێر، 2004
پاپۆڕی فڕیو، هەولێر، 2004
کچەئەستێرە، هەولێر، 2004
گوڵیش نیشتمانی خۆی هەیە، هەولێر، 2009
مەملەکەتی ماسی، (37 حیکایەت و توێژینەوە) سلێمانی، چ (1) 1996
مین و ژیان، سلێمانی، لەسەر ئەرکی یونسیف چاپ کراوە (پرۆگرامی خوێندن بۆ ئەو ناوچەنای مینڕێژکراون) 1996
دارا و نەسرین، عارف حیتۆ و حسن سلیڤانی، گۆڕینی بۆ شیوەزاری #سۆران#ی، محەمەد فەریق حەسەن، چ (1)، 1995. (بەسەرپەڕشتی ڕێکخراوی یونسیف لەچاپدراوە.)