ناو: سەعدون
ناوی باوک: یونس
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1948#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕانیە#
$ژیاننامە$
سەعدون یونس، لە ڕۆژی 01-07-1948 لە ڕانیە لەدایکبووە، =KTML_Bold=لە زاری خۆیەوە:=KTML_End= لە دوای لە دایکبوونم لە ڕانییەوە هاتینە شاری #هەولێر# لە گەڕەکی #تەیراوە# نیشتەجێبووین لە دوای خانەنشینی باوکم کە مووچەی 2 دیناری ئەو کات بوو هەستاین بە کردنەوەی دووکانێکی بچوکمان دانا ماست فرۆشی و ئەو شتانەی ئەو کات پێویست بوو، من و باوکم لە یەک کاتدا چووینە خوێندن من چوومە ڕۆژ و باوکیشم لە شەوان دەیخوێند، لە ساڵی 1963 مامۆستای زمانی عەرەبیم زۆر هانی دام کەوا دەستی نووسینم هەیە و دەستکەمە نووسەری، تاکە حزب کاری ڕێکخستنم لەناوی کردبێت #حزبی شیوعی ئێراقی#یە، پاشان کە حزب چووە بەرەی جەبە لەگەڵ حزبی #بەعس# ئیتر بڕوام نەما ئیتر لە حزب دانیشتم وەکوو ڕێکخستن، بەڵام وەکوو نووسین و بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی نووسەرانی حزب بووم.
لە ساڵی 1969 دەچێتە بەشی ئێوارانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا و بەشی دەرهێنان دەخوێنێت و بە پلەی یەکەم تەواوی دەکات. لە ساڵی 1974 لە شاری بەغداوە دەگرێتەوە شاری هەولێر و دەست دەکات بە کاری هونەری و تۆمارکردنی چەندین شانۆگەری و درامای تەلەفیزیۆنی.
سەعدون یونس یەکێکە لەو هونەرمەندانەی زۆرترین کاری شانۆی و دراما و فیلمی تۆمارکردووە، وەکوو کاری دەرهێنان و ئەکتەری زیاتر لە 104 شانۆیی هەیە. [1][2]