=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4197/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ سەردەشت عوسمان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4197/0016.JPG=KTML_Photo_End=لەساڵی 1987 لەگەڕەکی کرێکارانی شاری #هەولێر# لەدایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێرە و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لە #زانکۆی سەڵاحەددین#، ڕۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە)، سەرلەبەیانیی #04-05-2010# لەبەردەم کۆلێجەکەی خۆیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا و سەرلەبەیانیی #06-05-2010# لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەبۆی ڕفاندن و تیرۆرکردنییەوە، نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.